سیروان بارزانی: ھاوپەیمانان بە ھاوكاری پێشمەرگە 12 بنكەی داعشیان لە چیای قەرەچووغ خاپوور كرد
K24 – ھەولێر
فەرماندەی میحوەری6 (گوێڕ - مەخموور) ئاشكرای كرد، ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە لە ماوەی 12 كاتژمێردا، 12 بنكە و حەشارگەی داعشیان لە چیای قەرەچووغ خاپوور كرد.
سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری6 (گوێڕ - مەخموور) رایگەیاند: "له 12 كاتژمێرى رابردوو، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان به هەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگه، 11 جار بە 21 مووشەک، 12 بنكه و حەشارگەى تيرۆرستانی داعشيان له چیای قەرەچووغ خاپوور کرد".
چەند رۆژێكە ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر بنكە و حەشارگەكانی داعش لە چیای قەرەچووغ دەستیپێكردووە.