له باكووری كوردستان دووپشك به‌خێوده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له شاری "روها"ی باکووری کوردستان، که‌سێك دووپشك به‌خێوده‌کات و ژه‌هره‌که‌ی ده‌فرۆشێته‌وه.
عه‌لی یه‌لماز، له ته‌مه‌نی (10) ساڵییه‌وه به‌خێوكردنی دووپشك سه‌رنجی راده‌کێشێت، ئه‌و ئێستا دووپشك به‌خێو ده‌کات و ژه‌هره‌که‌ی ده‌فرۆشێت، ژه‌هری دووپشك، که له درووست‌کردنی ده‌رماندا به‌کارده‌هێنرێت، لیتر‌ێكی به (10) ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت.
عه‌لی یه‌لماز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، (30) ساڵه ئه‌و له ناو دووپشکه‌کان ده‌ژی و دوایی چه‌ند جارێك ئیدی ژه‌هری دووپشك كاریگه‌ری له‌سه‌ر نابێت.
عه‌لی یه‌لماز ئێستا له ژێر ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دووپشک به‌خێو ده‌کات، که ئه‌م جۆره‌ی دووپشک له باکووری کوردستان و تورکیا، ته‌نیا له روها هه‌یه، له ناو خه‌ڵك ئه‌م دووپشکه‌که به ناوی "دووپشکی ره‌ش" ناسراوه و ناوی زانستیشی "Androctonus Crassicauda"یه.
عه‌لی یه‌لماز ژه‌هری ئه‌م دووپشکه له تاقیگه ده‌رده‌هێنێت، دواتر به ده‌زگاکانی ته‌ندورستی ده‌فرۆشێته‌وه.
عه‌لی ئاشكرای كرد، ئه‌م ژه‌هره ده‌رمانی زۆر نه‌خۆشییه و ئه‌و كاره‌ی خواستێکی زۆری نێوده‌وڵه‌تیشی له‌سه‌ره.
د.ی