شێوازی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵ گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، جووتیاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بواری كشتوكاڵ كۆبوونه‌وه و بڕیاردرا شێوازی وه‌رگرتنی گه‌نم بگۆڕدرێت و بكرێته سه‌ره.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رمانی كوردستان رایگه‌یاند، هێشتا 797 ملیار دیناری جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان لای به‌غدا ماوه.
جووتیاران ئەمساڵ خۆیان دەبنە خەمخۆری بەرھەمەکانی خۆیان و نایەنەوێت هه‌مان ده‌رده‌سه‌ری ساڵانی رابردوو ببنه‌وه، بۆ ئەم مەبەستەش جووتیارانی پارێزگای ھەولێر و دەوربەری، سەردانی ئەنجوومەنی پارێزگایان کرد و داواکاری و پێشنیازی خۆیان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان جووتیاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، بڕیاردرا وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ جیاواز بێت لە ساڵانی ڕابردوو، وەرگرتنەکە دابەش بکریت بەسەر ناوچەکان بكرێته سه‌ر شێوازی نۆره، لە ھەر ناوچەیەك درویێنەی گەنم زووتر ده‌ستیپێكرد، لەو ناوچەیە گەنم وەردەگیرێت و دەوامی سایلۆکانیش بۆ سێ شەفت کارکردن زیاد بکرێت.
جووتیارانیش ئەم ھەنگاوەنەی لایەنی پەیوەندیدار بەگرنگ دەزانن، ھیوای ئەوەشیان خواست، ئەم بڕیارانە بەشێوەی کرداری جێبەجێبکرێت.
جووتیاران ھەرێمی کوردستان ھێندە پەرۆشی بەرھەمەکانیانن، لە کۆبوونەوەکە پێشنیازی ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئاماده‌ن بڕێك پاره بده‌ن، تا سایلۆ له‌ناوچه‌كانییان دروستبكرێت و له‌و پرۆژه‌كه‌دا، به‌شداربن.