به‌رده‌وام مین و ته‌قه‌مه‌نی له برادۆست پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ری برادۆست، له گه‌رووی سینگا، كه رێگایه‌كی سه‌ره‌كی هاموشۆی گوندنشین و جوتیار و ئاژه‌ڵدارانه، كه‌وته به‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی په‌كه‌كه و له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و یه‌كێكیش به‌سه‌ختی برینداربوو، هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه سه‌ربه هێزی سیده‌كانن له فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد.
شین و رۆڕۆی كه‌سوكاری دوو پێشمه‌رگه كه به‌رته‌قینه‌وه كه‌وتوون، خه‌ڵكه‌كه‌ی تاساندووه، یه‌كێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ی دیكه به‌سه‌ختی برینداربووه، "تارق قادر خاڵند" باوكی چوار منداڵه و ته‌مه‌نی (45) ساڵه و شه‌هیدبووه، "مزه‌فه‌ر فه‌رهاد"یش به‌سه‌ختی برینداربووه، هه‌ردووكیان پێشمه‌رگه‌ی هێزی سیده‌كانن و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری برادۆستن، ئه‌وان له گه‌رووی سینگا، كه رێگایه‌كی سه‌ره‌كی گوندنیشین و جوتیار و ئاژه‌ڵداره‌كانه، به ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یان به‌رته‌قینه‌وه كه‌وتوون.
به‌رده‌وام مین و ته‌قه‌مه‌نی له ژێر پرد و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست ئاشكرا ده‌كرێن و پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه، هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیش به‌كاری په‌كه‌كه‌ی ده‌زانن.
له‌ژێر ناوی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا، په‌كه‌كه چه‌ندین ناوچه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته مۆڵگه‌ی سه‌ربازی و مه‌یدانی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و ناوچه‌ی برادۆستیش قوربانی زۆری ئه‌و دۆخه‌ی داوه، له‌كۆی (264) گوند، تا ئێستا (110) گوندیان به چۆڵی ماونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك گوندیش مه‌ترسی چۆڵبوونیان له‌سه‌ره، له ناوچه‌كه به‌رده‌وام قوربانی له ریزی هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنوور به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، دواین رووداویش به‌هۆی بۆردوومانی فرۆكه‌كانی توركیا، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ره‌شید، فه‌رمانده‌ی لیوای (2) و زوبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی (3)ی پاسه‌وانی سنوور-ی عێراقی شه‌هیدبوون.
د.ی