به وێنه و ڤیدیۆ.. نیشتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر ببینه
K24 - هه‌ولێر:
له فڕۆكه‌خانه‌ی پیرتی رۆژئاوای ئوسترالیا ، هه‌زاران هاووڵاتی ئوسترالی كۆبوونه‌ته‌وه تاوه‌كو له چێژی بینینی گه‌وره‌ترین فرؤكه بێبه‌ش نه‌بن.
فڕۆكه‌كه نازناوی شای ئاسمانی پیدراوه و گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌یه له جیهاندا و له یه‌كه‌مین گه‌شتیدا له كۆماری چیك له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه به‌ره‌و ئوسترالیا فڕی.
به‌ر گه‌یشتنی فڕۆكه‌كه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی پیرت، 15 هه‌زار هاووڵاتی ئوسترالی چاوه‌ریی بینینی ئه‌و دروستكراوه زه‌به‌لاحه‌ی ده‌ستی مرۆڤیان ده‌كرد.
فیۆنا لایده‌ر، گوته‌بێژی فڕۆكه‌خانه‌ی پیرت ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌كه چه‌ند جارێك نیشتووه، زۆر روونه كه فڕۆكه‌یه‌ك به‌و گه‌وره‌ییه و به‌و باره زۆره‌وه ناتوانێت بۆ ئه‌و مه‌ودوا دووره گه‌شت بكات، بۆیه له‌و گه‌شته‌یدا 4 جار نیشتووه‌ته‌وه‌و وه‌ستاوه".
فڕۆكه‌كه ته‌نها 48 كاتژمێر له میوانداری ئوسترالیا ده‌مێنیته‌وه، به جۆرێك ته‌نها بۆ داگرتنی باره‌كه‌ی 12 سه‌عات كات پێویسته.
فڕۆكه كه له جۆری ئه‌نتۆنۆڤ 225ـه و له كاتی جه‌نگی سارد له ساڵی 1980 له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه له ئۆكرانیا دروستكرا، كێشه‌كه‌ی 600 تۆنه و توانای هه‌ڵگرتنی 117 تۆنی هه‌یه.
بۆ ئه‌وه به‌رهه‌مهێنرا كه مووشه‌كی ئاسمانی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام دواتر كرایه فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل، ئێستاش گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگره له جیهاندا.