جنوونی ئه‌وانه‌ی واده‌زانن سه‌ركرده‌ن!
به پێوه‌ره مێژوویی و شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه تا ئێستاش به‌ركاره، جگه له مه‌سعود موسته‌فا بارزانی و له ئیمرالیش عه‌بدوڵا ئوجا‌لان، گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌ی نه‌ماوه. ئوجا‌لان كه دیاره یه‌خسیره، ده‌شێت ته‌نیا وه‌ك دۆخێكی ڕۆحی و مه‌عنه‌وی ئیتاعه‌ی بكرێت، به‌ڵام خۆشت بێ و ترشت بێ، مه‌سعود بارزانی به فیعلی تاكه ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌ی ئێستای كوردستانه، تۆ هه‌ر قه‌بووڵی مه‌كه، به‌ڵام مه‌داری زۆربه‌ی شته‌كانی ئه‌م وڵاته به سیاسه‌تی ئه‌و ده‌جووڵێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌موو گۆشه‌كانه‌وه لێی بروانین و ڕه‌چاوی هه‌موو ڕه‌هه‌نده سیاسی و سایكۆلۆژییه‌كانی ئێستای كوردستان بكه‌ین، ده‌شێت بڵێین به‌ڵێ ئێمه خاوه‌نی ده‌یان و سه‌دان جۆر سه‌ركرده‌ین، سه‌ركرده‌ی پۆپۆلیزم (كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ڕه‌دووی كه‌وتوون!) سه‌ركرده‌ی توجار (كه پاره‌ی پێ نه‌مێنێت ده‌نگیشی نامێنێت!) سه‌ركرده‌ی ناچاری (كه له هه‌ندێ شوێن له به‌ر نه‌بوونی كه‌سی تر یان رێگه نه‌دان به كه‌سی تر، بووه‌ته كه‌ڵه‌گای شار!) ئیدی ئاوا پیای وه‌رن و به دڵی خۆتان سه‌ركرده‌ی لاده‌ر و مه‌جنوون بژمێرن.
گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی ناڕه‌زایی پانزه ساڵی ڕابردوو له بن ده‌ستی كاك نه‌وشیروان بوو. ئه‌و پیاوه وێڕای خوێنده‌وارییه‌كه‌ی، پێوه‌ره مێژوویی و شۆڕشگه‌ڕییه‌كه‌ش به دیفاكتۆ كردبوویه ڕابه‌ر و سه‌ركرده. مام جه‌لال تاڵه‌بانی به فیعلی و سه‌ركرده بوو، ئه‌و سه‌نگی سیاسی و دیپلۆماسی و هاوكێشه‌ی سیاسیی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو!
پێش جه‌نابی مه‌ڕحوم كاك نه‌وشیروان، نزیك به چل ساڵ، میراتی ناڕێزایی سلێمانی، له بن ده‌ستی كۆچكردوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو كه وه‌ك خه‌زنه‌یه‌كی سیاسی بۆ كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانی مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌كاری نه‌هێنا و میراته‌كه له‌و خه‌ڵكه‌وه ڕاسته‌وخۆ گوازرایه‌وه بۆ كاك نه‌وشیروان.
سه‌ره‌تا كاك نه‌وشیروان له ڕێی وه‌گه‌ڕخستنی میدیا و مانیفێستكردنی ناڕه‌زایی له وتار و خڕكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مدار و ده‌سته‌بژێری خوێنده‌وار، ئه‌و شه‌پۆله‌ی گۆڕی بۆ وتار و چالاكیی ڕۆژنامه‌وانی. دواتریش گه‌وره‌ی كرد بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و به‌شداری به هه‌موو خه‌ڵكی شار كرد.
له پاش مه‌رگی كاك نه‌وشیروان، بۆشاییه‌كی گه‌وره له سه‌ركردایه‌تی مرۆڤه ناڕازییه‌كانی سلێمانی دروست بوو. ئیدی كه‌س نه‌ما مانیفێستی ئه‌م ته‌وژمه ئاگرینه‌ی شار بكات. بۆیه هه‌ر كه‌س بڕێك جنێوی بدایه یان به جۆره‌ك له جۆره‌كان جنوون بیگرتایه، ئه‌و خه‌ڵكه پێیان وابوو خودا به‌زه‌یی بۆیان جووڵاوه و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و نه‌وشیروان موسته‌فایه‌كی تری پێ عه‌تا كردوون.
بۆیه له پڕ به ده‌سته‌جه‌معی كه‌وتنه شوێن شاسوار عه‌بدولواحید، گه‌نجێك نه ئه‌زموونی به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌كرد و نه مێژوویشی به‌قه‌د ئه‌وه بوو كه خه‌ڵك حه‌زیان به په‌سنی بوو. ئه‌و ته‌نیا پاره و ته‌له‌فزیۆنی هه‌بوو، جلی كوردیی به مۆدێلی نه‌وشیروان موسته‌فا له به‌ر كرد و مه‌لا و مامۆستا ومونه‌وه‌ر و موزیع و موشریكی له خۆی خڕ كرده‌وه. پێش ئه‌وه‌ی بمه‌یێ، به بوو به دووله‌ته‌وه، نا ئه‌سڵه‌ن كرا به دوو له‌ت و پاشان هه‌ر نه‌ما...
له پڕ، گه‌نجێكی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی و ناسیاسی، ده‌قیقه‌ن له دونیای دۆنكیشۆته‌وه، له سه‌ر ته‌ختێكی هه‌ڵه دانیشت، ئه‌ویش مه‌لا و منه‌وه‌ر و موزیع و مه‌داری شاری به ئاراسته‌ی خۆی گۆڕی، كه‌وته‌وه ته‌قلیدی ڕابه‌رێكی مه‌زنی پێش خۆی، ته‌سبیحی قه‌زوانی هه‌ڵگرت و ورگی هێشته‌وه، نه‌بوو به‌و، به‌ڵام له فه‌راغی سه‌ركرده‌یه‌كی واقعی بۆ خه‌ڵكه ناڕه‌زاییه‌كی شار، ئێستا پێیان وایه سه‌ركرده‌یه، ده‌ی نییه!