دوو منداڵی خۆی كوشت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بیمه وه‌ربگرێت
K24 - هه‌ولێر:
دادگای به‌رایی ئه‌مه‌ریكا پیاوێكی میسری به (212) ساڵ زیندانی سزا دا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی خۆی كوشت، به ئامانجی وه‌رگرتنی پاره‌ی بیمه، كه بۆ پاراستنی ژیانی منداڵه‌كان به‌شداری تێدا كردبوو.
پیاوه میسرییه‌كه ته‌مه‌نی (45) ساڵه و ناوی "عه‌لی مه‌زه‌یه‌ن"ـه، پیلانی ئه‌وه‌ی داڕشتووه، به كوشتنی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی، بڕێكی زۆر پاره‌ی وه‌ك بیمه ده‌ستبكه‌وێت.
سه‌باره‌ت به "مه‌زه‌یه‌ن"، كه دوو منداڵه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، جۆن واڵته‌ر، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پلانداڕێژه‌ێكی شه‌ڕانگێز و "شه‌یتان"، ساخته‌كارێكی بێوێنه، به‌توانا له درۆكردن، بكوژێكی سه‌رسه‌خت، له‌كۆتاییدا ده‌ستگیركرا".
دادگا (212) ساڵ زیندانی سزای به‌سه‌ر "مه‌زیه‌ن"دا سه‌پاند، به‌هۆی پیلانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ردوو منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی، كاتێك له مانگی نیسانی (2015) شوفێری ده‌كرد و به خێراییه‌كی زۆره‌وه خۆی فڕێدایه ناو ئاو، له به‌نده‌ر‌ێكی شاری لۆس ئه‌نجلس، كه بووه هۆی مردنی هه‌ردوو منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی بیمه ده‌سته‌به‌ر بكات.
دادگاكه ئاشكرای كرد، ئه‌و پیاوه بۆ ده‌سبه‌ركردنی (3.4) ملیۆن دۆلار، له ساڵی (2012) و (2013)دا ژن و دوو منداڵه‌كه‌ی خستووه‌ته لیستی بیمه و (8) تیكیتی بیمه‌ی كڕیوه.
دوای دوو ساڵ به‌سه‌ر به‌شداریكردنی له بیمه‌كه، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "حه‌سه‌ن" (13 ساڵ)، و "عه‌بدولكه‌ریم" (8 ساڵ)، كه هه‌ردووكیان نه‌خۆشی ئۆتیزمیان هه‌بووه، خسته ناو ئاوه‌وه و خنكان، به‌ڵام جامێكی لای خۆی كردبووه‌وه و به مه‌له‌كردن ده‌ربازی بوو، ژنه‌كه‌شی "ره‌باب دیاب"، دوای ته‌قه‌لایه‌كی زۆر، له‌لایه‌ن راوچییه‌كی ماسیییه‌وه رزگار كرا.
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "عه‌لی مه‌زه‌یه‌ن" بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی به‌كارهێناوه، كه له بیمه ده‌ستی كه‌وتووه و كه‌شتییه‌ك و خانوویه‌كی له میسر پێكڕیوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی