پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر گرفتەكانی ھەڵەبجە دەكات

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان
كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان

K24 - ھەولێر

رۆژی سێشەممە 16/3/2021 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر گرفتەكانی پارێزگای ھەڵەبجە دەكات.

بەگوێرەی راگەیاندنی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی گشت ئەندامان دەکات، بۆ ئامادەبوونیان لە دانیشتنی ژمارە(4)ی ئاسایی خولی بەهارە لەساڵی سێیەم کاتژمێر(11)ی پێش نیوەرۆی رۆژی سێشەممە 16/3/2021.

سامان ئەحمەد بەكر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بریایدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە(4) بەم شێوەیە بێت:.

٭ خستنەڕووی کێشە و گرفتەکانی پارێزگای هـەڵەبـجـە بەمـەبەستـی چارەسـەرکردنیان، بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیـدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.