نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا ئیڤێنتێكی ئۆنلاین بۆ یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
به هاوبه‌شی میدیایی كوردستان24، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، "ئیڤێنتێكی ئۆنلاین" بۆ یادكردنه‌وه‌ی 33 ساڵه‌ی كیمیایبارانی شاری هه‌ڵه‌بجه رێكده‌خات.
ئیڤێنته‌كه رۆژی (16ی ئازار/ مارسی 2021)، كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوه‌ڕۆ له 33یه‌مین ساڵیادی كیمیاییبارانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنەری حکومەتی -
هەرێمی کوردستان لە ئەمريكا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له رێی تۆماركردنی ناوییه‌وه، به‌شداری له ئیڤێنته‌كه بكات.
یه‌كێك له‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری ئیڤێنته‌كه‌یه، شیلان فه‌تاحه، كه یه‌كێكه له رزگاربووانی كاره‌ساته‌كه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی عێراقی و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شدار ده‌بن، له‌وانه:
* فەرید یاسین، باڵیۆزی عێراق لە واشنتن.
* کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمه‌ریکا.
* کریس ستیوارت، کۆنگرێسمانی ئەمه‌ریکا.
* جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت، نووسینگەی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیك له وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا.
* هانیباڵ تراڤیس، پرۆفیسۆر لە یاسا، زانکۆی فلۆریدا ئینتەرناشناڵ یونیڤێرسیتی .
* بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان لە لایەن بەیان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ريكا.
بۆ ناوتۆماركردن، كرته لێره بكه