له ئه‌ڵمانیا دژی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا خۆپیشاندان كرا
K24 – هه‌ولێر:
هه‌زاران كه‌س له ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانیان له‌دژی كۆت و به‌نده‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا كرد، كه به‌م دواییانه حكومه‌ت له پێناو پاراستنی ته‌ندرووستی گشتیی سه‌پاندوونی.
له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له ناوه‌ڕاستی به‌رلین، نزیكه‌ی هه‌زار خۆپیشانده‌ر كۆبوونه‌وه و دژی رێكاره نوێیه‌كانی خۆپارێزی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا په‌نجا كه‌سی له‌و خۆپیشانده‌رانه ده‌ستگیركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه پێچه‌وانه رێكاره سه‌پێنراوه‌كان خۆپیشاندانیان كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندان كرا.
به هۆی پێكداهه‌ڵپژانی پۆلیس و خۆپیشانده‌رانه‌وه، 12 كه‌س بریندار بوون.
بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ڵمانیا به ناوی " Querdenken" درووستبووه، كه ره‌تیده‌كاته‌وه په‌تای كۆرۆنا هه‌بێت و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله