نه‌یزانی نرخی ماسییه‌كه‌ی زیاتره له 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.. له‌گه‌ڵ دانیشتووانی گونده‌كه‌ی حه‌په‌لوشیان كرد
K24- هه‌ولێر:
ماسیگرێكی هه‌ژار له ناوچه‌ی ئه‌ندۆنیی سه‌ر به ویلایه‌تی ئه‌نهار له نێجیریا ماسییه‌كی ده‌گمه‌نی گرانبه‌ها له جۆری "بلو مارلین" راوده‌كات و به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 2 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی به‌شده‌كات و ده‌یخۆن.
دوای ئه‌وه‌ی ماسییه‌كه ده‌خۆن و هه‌واڵی راوكردنه‌كه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌بێته‌وه، خه‌ڵكی به‌هۆی ده‌گمه‌نی ماسییه‌كه به‌دوای زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وه چ جۆره ماسیێكه، تۆڕی (CNBC) له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، كه نرخی 450 گرام له گۆشتی ئه‌و ماسییه ده‌گاته 31 هه‌زار دۆلار، وێڕای ئه‌مه‌ش قه‌باره‌ی مێیینه‌ی ئه‌و ماسییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ نێره‌كانیان زۆر گه‌وره‌تره و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 14 پێ و كێشه‌كه‌ی له هه‌زار و 985 ره‌تل زیاتره.
ئه‌و جۆره ماسییه بڕێكی زۆر له مادده‌ی جیوه‌ی ناته‌ندروست و مادده ژه‌هراوییه‌كانی دیكه‌ی تێدایه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، بۆ خواردن نه‌شێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆشته‌كه‌یان زۆر به‌تامه، به‌تایبه‌ت له ژاپۆن، له خوانه هه‌ره ده‌گمه‌ن و گرانبه‌هاكاندا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات زۆرێك له ماسیگران له هه‌ردوو ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی و هێمن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ماسی مارلینی شین راوبكه‌ن.
H.B