یانه‌ی كۆڵن یه‌كه‌مین ده‌رفه‌تی یاریكردنی به ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد دا
به به‌شدارى یاریزانه كورده تازه‌پێگه‌یشتووه‌كه‌ى، یانه‌ى ڤیكتۆریا كۆڵنى ئه‌ڵمانى له خولى پله‌سێى تۆپى پێى یانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى 3 گۆڵ و 3 خاڵی به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ى ڤیكتۆریا كۆڵن به فه‌رمی یه‌كه‌م ده‌رفه‌تى یاریكردنى شانبه‌شانى گه‌وره‌كان بۆ یوسف ئه‌مینى یاریزانى به‌هره‌مه‌ند و تازه‌پێگه‌یشتووى كورد و هێڵى ناوه‌ندى یانه‌كه‌یان ره‌خساند، له یارییه‌كه‌یاندا به‌رامبه‌ر به یانه‌ى دویسبۆرگ.
پاش سه‌رخستنى له تیمى لاوانى یانه‌كه‌وه بۆ تیمى پێشكه‌وتووان، له مانگى كانوونى دووه‌مى 2021ـه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م یارى فه‌رمی بوو یوسف ئه‌مینى ناوه‌ڕاستكارى تازه‌پێگه‌یشتووى كوردى ته‌مه‌ن 17 ساڵ به درێسى ژماره 36 وه‌ك بچووكترین یاریزانى یانه‌كه به‌شدارى تێدا بكات.
له یارییه‌كه‌دا یوسف له‌لایه‌ن راهێنه‌رى یانه‌كه‌یه‌وه به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 45 خوله‌ك له نیوه‌ى یه‌كه‌مدا بۆ یانه‌ى ڤیكتۆریا كۆڵن یاری كرد، كه گۆڕانكارى پێكرا و برایه ده‌ره‌وه‌ى یاریگا یانه‌كه‌ى 2-1 له‌پێشه‌وه‌بوو، دواتریش توانییان 3-1 براوه‌بن و سێ گۆڵ و سێ خاڵى تر و سێیه‌م بردنه‌وه‌ش پێشكه‌شى یانه‌كه‌یان بكه‌ن.