نوێنەری کانتۆنەکانی رۆژئاوا: بۆ جنێڤ بانگهێشت نهكراوین
K24 - ههولێر:
نوێنەری کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە رووسیا ئاشکرای دەکات کە جارێکی دیکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بانگھێشتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) نەکردووە تاوەکو بەشداربن لە گەڕی نوێی دانووستانەکانی جنێڤ.
رودی عوسمان، نوێنەری کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە مۆسکۆ بە ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی راگەیاندووە، پشتگوێخستنی نوێنەری راستەقینەی کوردانی سووریا، لەو دانووستانانە، چارەسەری قەیرانەکانی سووریا ناکات.
ههروهها دهڵێت: "زۆر زەحمەتە بتوانیت بگەیتە رێگەچارەیەك لە سووریا، ئەگەر لایەنێکی سەرەکی کە کوردە، بەشدار نەبێت لە دانووستانەکانی جنێڤدا".
رودی عوسمان ئەوەشی راگەیاند، کوردی رۆژئاوا ئامادەن پشتگیریی ھەوڵەکانی ئەمریکا و رووسیا بکەن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووریا.