وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كار و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌بواری په‌روه‌رده‌دا ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی له‌بواری په‌روه‌رده راگه‌یاند، كه خۆی له سه‌دان پڕۆژه‌ی جیاوازدا بۆ به‌روپێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌بینێته‌وه، له‌وانه‌ش دروستكردنی بینایه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌یان قوتابخانه له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی په‌روه‌رده یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ركییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 15ی تەممووز/ یۆلیۆی ساڵی ساڵی 2019ـه‌وه تا 1ی ئازار/ مارسی 2021 وێڕای بوونی قه‌یرانی دارایی و ته‌ندروستی، 42 قوتابخانه و باخچه‌ی نوێی منداڵان له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پارێزگاكان و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته بواری خزمه‌ت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دووپاتیشیكرده‌وه، له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 447 قوتابخانه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، 37 قوتابخانه‌ی نوێ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، هاندانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، رێكخراوه‌كان و سه‌رمایه‌داران كه‌وتوونه‌ته بواری خزمه‌ت به‌م شێوه‌یه:
هه‌ولێر: 15 قوتابخانه
سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین: 7 قوتابخانه
دهۆك: 7 قوتابخانه
هه‌ڵه‌بجه: 4 قوتابخانه
گه‌رمیان: 4 قوتابخانه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم 5 باخچه‌ی ساوایانیش چوونه‌ته بواری خزمه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ولێر 1 باخچه، سلێمانی 3 باخچه و گه‌رمیان 1 باخچه، به‌مه‌ش كۆی گشتی قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم دروستكراون، ژماره‌یان 42 قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا 447 قوتابخانه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت، رێكخراوه‌كان و سه‌رمایه‌داران نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه 354 قوتابخانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌شی، (واتا ئه‌و به‌شه‌ی پێویست بووه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه) و 93 قوتابخانه‌ش به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه:
سلێمانی 207 قوتابخانه
هه‌ولێر 41 قوتابخانه
دهۆك 194 قوتابخانه
گه‌رمیان 5 قوتابخانه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی 300 ملیۆن دینار چه‌ندین قوتابخانه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
H.B