عەرەبە هاوردەکان یەخەی پەڵکانە بەرنادەن

جارێكی دیكه‌ چادریان لەنێو گوندی پەڵکانە هەڵدایەوە و چەند دروشمێکیان نووسیوە و داوای پشتگیری دەکەن
گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌ بۆ گوندی په‌ڵكانه‌
گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌ بۆ گوندی په‌ڵكانه‌

K24- كه‌ركووك:

جارێکی دیکە عەرەبە هاوردەکان چادریان لەنێو گوندی پەڵکانە هەڵدایەوە و چەند دروشمێکیان نووسیوە و داوای پشتگیری دەکەن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چەندین دروشمی هەڕەشە ئامێزیان نووسیوە.

محەممەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە کوردستان24ی راگەیاند، مەبەست و ئامانجی عەرەبە هاوردەکان جارێکی دیکە دروستکردنەوەی پشێوییە لە سنوورەکە و دەیانەوێت دووبارە گرژی لەگەڵ جوتیارانی کورد درووستبکەنەوە.

داواشی لە نوێنەرانی کورد و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کرد، چارەسەری بنبڕ بۆ کێشەکانیان بدۆزنەوە و لە شەڕی عەرەبە هاوردەکان بیانپارێزن.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە سبه‌ی دووشه‌ممه‌، عەبدولئەمیر شەمەری، فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراق بە یاوەری سەعد حاتی حەربیە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووك سەردانی پەڵکانە بکات و لەگەڵ عەرەبە هاوردەکانی سنوورەکە کۆببنەوە و پێشبینی دەکرێت، پشتگیری عەرەبە هاوردەکان بکەن لە داگیرکردنی زەوی و خانووی جوتیارانی کورد لە سنوورەکە.

نوێنەرەکەی جوتیارانی کورد گوتیشی، سبه‌ی جوتیارانی کوردیش کۆدەبینەوە و لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئەوان، ئێمەش دروشمی جێبەجێکردنی مادەی 140 و پووچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی بەعس دەڵێینەوە.

سەرهەڵدانەوەی کێشەکە لەکاتێکدایە، لەژێر فشاری نوێنەرانی کورد و سەرکردایەتی سیاسی کورد لیژنەیەکی پەرلەمانی لە دوو مانگی رابردوو، بە فەرمانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە و راپۆرتی خۆی پێشکەش کردووە، یەکێك لە خاڵەکانیش راگرتنی کێشەکانی موڵکداری و دەستوەردانی سوپا و هێزەئەمنیەکانە لە کێشەکان.

H.B

دروشمه‌كانی عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌ گوندی په‌ڵكانه‌
دروشمه‌كانی عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌ گوندی په‌ڵكانه‌