پاپا نزا بۆ سووریا دەكات

K24 - واشنتن
15ی مانگی 3ی ساڵی 2011، چه‌خماخه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له سووریا لێدرا. ئه‌و شه‌ڕه كوشتاری زۆر و ماڵوێرانی، ئاواره‌یی و برسیه‌تی بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاته به دواوه بووه، شه‌ڕه‌كه ئه‌مڕۆ پێده‌نێته 11مین ساڵی خۆی و ئاسۆیه‌ك بۆ كۆتایی هاتنی به‌دی ناكرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو پاپای ڤاتیكان، له رێوڕه‌سمی نزای ھەفتانەی خۆیدا داوای كۆتاییهێنان به شه‌ڕو خوێنڕێژی له سووریا كرد، كه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه، تووشی وێرانی و قه‌یرانی مرۆیی هاتووه. ھەروەھا پاپا له وتاره‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەكردوه: "دیسان داوا لە لایەنەکان دەکەمەوە، تا نیازپاكی خۆیان نیشان بدەن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه كۆتایی پێ بێت و به‌مه‌ش تروسكه‌ی هیوا بە خه‌ڵكی سووریا ببه‌خشن."
پاپا له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی دا ئاواته‌خوازه به‌رنامه‌ی ئاشتی بێته ئاراوه‌و ئەو وڵاتە به هاوكاری كۆمه‌ڵی جیهانی ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌و له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: ئاواته‌خوازم له‌پێناو ئاشتی دا، له سووریا، چه‌كه‌كان فڕێ بدرێن، پەیماننامەیەکی نوێ و كارساز بخرێتە بەردەم كۆمه‌ڵی نێودەوڵەتی و كار بكرێ بۆ بونیادنانه‌وه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا و گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌و وڵاته‌دا."
پەیوەست بەو پرسە ئەنتۆنیۆ گوتیرێز، سکرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە گوتارێکدا به بۆنه‌ی ساڵیادی ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سووریا، گوتی: "سه‌دان هەزار كه‌س له خه‌ڵكی سووریا گیانیان لە دەستدا، ملیۆنان كه‌س دەربەدەربوون، خەڵکی له راده‌به‌ده‌ر به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌سبه‌سه‌ر، ئەشکەنجە كراون و بێسەروشوێن كراون، 10 ساڵە به به‌رچاوی جیهانه‌وه سووریا وێران ده‌بێ و خوێنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رژێت. پێویستە یارمه‌تی مرۆیی له ده‌ره‌وه به هەموو سوورییەکان بگات، بۆیە من بەردەوام داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوده‌نگ بن. له‌وانه‌یه، ئێستا پرسیار لە هەر ھاووڵاتییەكی سووری بکرێت، بڵێ ماندوبووین لە جەنگ و ململانێ، ئەوە بۆ وڵاتان و نه‌ته‌وە یه‌كگرتوه‌كانیش هه‌روایه، داوا دەکەین ئەو شه‌ڕه لەوە زیاتر ماڵوێرانی بۆ سوورییه‌كان به‌دواوه نه‌بێت. ئه‌مه‌ش كاتێك دێته ئاراوه كه تاوانبارانی شه‌ڕ لە سووریا رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌و سزا بدرێن."
ژمارەی دانیشتوانی سووریا نزیك به 20 میلیۆن كه‌سه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی (هاوكاری بۆ برسییه‌كانی جیهان)، هه‌نووكه زیاتر له 12 ملیۆن كه‌س، پێویستیان به نان و خۆراكه. داتاكانی یونیسێف سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌م جۆره باس له دۆخی منداڵان ده‌كات: "لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2020، جیا له‌وه‌ی نزیك به 6000 هه‌زار منداڵ چه‌كدار كراون، هه‌روه‌ها پتر له 12 هەزار منداڵ كوژاراو بریندار بوون."
زانیارییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێمان ده‌ڵێن، له ماوه‌ی 11 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی سووریادا، پتر لە 500 هەزار کەس كوژراون، هه‌روه‌ها زیاتر له 1 ملیۆن کەس بریندار‌و پەككەوتە بوون، زیاتر له 5 ملیۆن كه‌س ئاراوه بوون، ساڵانە نزیكه‌ی 2 ملیۆن و نیو خه‌ڵكی سووریا زێدی خۆیان جێ‌دێڵن و كۆچ ده‌كه‌ن.