بۆچی هه‌ندێك كه‌س ره‌نگی چاوێكیان له‌چاوه‌كه‌ی دیكه‌یان جیاوازه؟
K24 - هه‌ولێر:
تران توان، فۆتۆگرافه‌رێكی ڤێتنامییه، له‌ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستی ئه‌و وڵاته وێنه‌ی ژنێكی گرتووه، كه هه‌ر چاوێكی ره‌نگێكی جیاوازی هه‌یه، چاوێكی ره‌نگی شینه، چاوه‌كه‌ی دیكه‌ی ره‌نگی خۆڵه‌مێشییه.
وێنه‌ی ئه‌و ژنه، پرسیارێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووست كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وێنه‌ی چه‌ند گیاندارێكی دانراوه، كه به‌هه‌مان شێوه ره‌نگی هه‌ر چاوێكیان جیاوازه له چاوه‌كه‌ی دیكه‌یان، كه دیارده‌یه‌كی پزیشكیی نامۆیه.
ئه‌و دیارده پزیشكییه، له هه‌ندێك گیاندار به‌ربڵاوه، وه‌ك پشیله، سه‌گ، مه‌ڕ و ماڵات، به‌ڵام له مرۆڤیش‌دا به‌دیده‌كرێت، به‌ڵام زۆر بڵاو نییه، له ئه‌مه‌ریكا (200) هه‌زار كه‌س ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌یه.
ماریان جه‌رجیس، پزیشكی راوێژكاریی چاو رایگه‌یاند، چاو ده‌روازه‌ی رووحه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌نگی ئه‌و ده‌روازه‌یه له چاوێكه‌وه بۆ چاوێكی دیكه جیاواز بێت، ئه‌مه بوونی كه‌موكوڕییه، زانست ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به "Heterochromia" ناوبردووه، واتا گۆڕانگاری له ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌نگۆڵه.
ره‌نگۆڵه به‌شێكه له چاو، به‌رپرسه له دیاریكردنی ره‌نگی چاو، كه له ره‌نگی قاوه‌یی تۆخه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا شینی كاڵ، دیاریكردنی ره‌نگی چاو له سه‌ره‌تای له‌دایكبوون تا شه‌ش مانگ زه‌حمه‌ته، هه‌ندێك كات له‌دایكبووان سه‌ره‌تا ره‌نگی چاویان زۆر كاڵه، دوای گه‌وره‌بوون تا شه‌ش مانگ، ره‌نگی چاویان ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ته‌واوبوونی بۆیه‌ی "میلانین".
میلانین، كه به‌رپرسه له دیاریكردنی ره‌نگی چاو، هه‌ركاتێك بڕێكی زۆرتر له‌و بۆیه‌یه هه‌بێت، ئه‌وا ره‌نگی چاو تۆختر ده‌بێت، هه‌ر كاتێك ئه‌و بۆیه‌یه كه‌م بێت، ره‌نگی چاو كاڵتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به ره‌نگی چاوی دایك و باوكه‌وه، به پێی بۆماوه‌یی.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌میشه حاڵه‌تی نامۆ به جیهانی پزیشكیدا هه‌یه، كاتێك ده‌بینین كه‌سێك هه‌ر چاوێكی ره‌نگێكی جیاوازه، له كۆندا ئه‌و دیارده‌یان ته‌نیا بۆ چۆنیه‌تی درووستبوونی چاوه‌كه ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام له راستیدا هۆكاری دیكه‌ش هه‌یه، وه‌ك خوێنبه‌ربوون له چاو، هه‌وكردنی ره‌نگۆڵه‌ی چاو، كه به نه‌خۆشی "سیکلتی فوچ" ناسراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك هۆكاری بۆماوه‌ییش هه‌یه، كه له ئه‌نجامی نه‌خۆشی "هورنه‌ر"ی له منداڵان درووست ده‌بێت، كه ره‌نگی چاوی راست له چاوی چه‌پ جیاواز ده‌بێت.
جه‌رجیس جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ندێك كه‌س بیروباوه‌ڕیان وایه، جیاوازی ره‌نگ له نێوان هه‌ردوو چاو، ده‌بێته هۆی لاوازی بینین، ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه و ره‌نگی چاو هیچ په‌یوه‌ندی به راده‌ی بینینه‌وه نییه.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی هه‌ر چاوێكیان جۆرێكه، روونیكرده‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه به پێی هۆكاره‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر به هۆكاری هه‌وكردن و خوێنبه‌ربوونی چاو بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌ری كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه له جیناتییه‌وه بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌ری جوانكاری بۆ ده‌كرێت، وه‌ك به‌كارهێنانی هاوێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی چاو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش توێژینه‌وه له‌و باریه‌وه به‌رده‌وامه، كه چاندنی ره‌نگۆڵه‌ی ده‌ستكرده له چاو، "زانست هه‌رگیز ناوه‌ستێت".
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی