خەڵكی ناسریە لە بێ بەڵێنی حكومەت توڕەن

بەرھەمی رۆژانەی نەوتی ناسریە 100 ھەزار بەرمیلە
kurdistan24.net

K24 - ناسریە

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی نەوتی ناسریە 100 هەزار بەرمیلە، بەڵام رێژەی هەژاری لەشارەکە 44%ـە، ئەمەش بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، خەڵکی ناسریە دەڵێن "سەرباری ئەوەی کە پارێزگاری شارەکەمان گۆڕاوە، بەڵام هیچ لە بەڵێنەکان جێبەجێنەکران و دۆخی شارەکەمان هەر وەکو خۆیەتی و تەنانەت خراپتریش بووە".

لە گۆڕپانی حەبوبی لە ناسریە، چالاکوانانی خۆپێشاندانەکان ناو بەناو کۆدەبنەوەو جاڕی خۆپێشاندان دەدەن. ھێشتا دروشممەكان لەو گۆڕەپانە ھەڵواسراون وەك ئاماژەیەك بۆ بەردەوامی خۆپیشاندانەكان.

عەلی عەبدولجەبار، یەکێکە لەو سەدان گەنجەی ناسریە، کە بەهۆی بێ کاریەوە خۆپێشاندانیان کرد و داوای هەلی کار و خزمەتگوزاریان دەكەن ئەو بە كوردستان24ی گوت: "راستە ئێمە خۆپیشاندانمان كرد، بەڵام ھیچ لە داواكانمان جێبەجێ نەكرا، دڵنیابە خۆپیشاندان دەستپێدەكاتەوە، ئێمە ئێستا داوای بە سزاگەیاندنی بكوژانی خۆپیشاندەران و دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری پۆلیس دەكەین".

لەنێو شەقامەکانی ناسریە هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوكراونەتەوە، ئەرکی سەرەکی ئەم هێزانە بووەتە رێگری کردن لە خۆپێشاندەران. بەڵام سەرباری هەموو رێگریەکان لەناسریە خۆپێشاندان بەردەوامە و زۆرجاریش شەقامەکان دادەخرێن.