ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی له داهاتوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له بادینان، له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی حزبه‌كه‌ی و گۆڕان رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه مۆركراوه، كه له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و رێكه‌وتنه سیاسییه ده‌ره‌نجامی شه‌هیدی هاوبه‌ش، مێژوو و جوگرافیای هاوبه‌ش بووه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هه‌یه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كێتیی له بادینانی گوتی: "ئه‌وه‌ی له نێو رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌یه، بابه‌تی گرنگی وه‌ك سیسته‌می سیاسی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی نیشتمانی له خۆ گرتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه له قه‌ناعه‌تی خۆمان وه‌ك یه‌كێتی، پێمانوایه هه‌موومان به یه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی و گۆڕان و فراكسیۆنه‌كانمان له په‌رله‌مان، ده‌توانین ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
له باره‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی نێو حزبه‌كه‌ی ، مه‌رج نییه هه‌موو رێككه‌وتنێك سه‌رجه‌م بڕگه و ماده‌كانی جێبه‌جێ بكرێت و گوتی: "ناڕه‌زایی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌ك هه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر كۆی گشتی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه وای ده‌بینین ئه‌و رێككه‌وتنه، ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی له داهاتوو و وا ده‌كات هه‌ردوو لایه‌ن سازش له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌سه‌ر داواكارییه‌كانییان بكه‌ن".