"لە ئەبو غرێبەوە داعش دروست بوو"
K24- هەولێر:
نزیکەی 30 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراق تێپەڕدەبێت، بڕیارێکی هەڵەی سەددام حوسەین کە تاوەکو ئێستاش عێراق باجەکەی دەدات، لهلایهكی دیكهوهش، ئابڕووچوونهكانی بهندیخانهی ئهبوغرێب، كه دوای هاتنی ئهمهریكا بۆ عێراق له 2003 روویاندا، به درووستبوونی دهیان هێزی میلیشیایی دادهنرێت.
لە ساڵی 1991 بۆ 2003، عێراق بە چەندین قەیراندا تێپەڕی، دیارترینیان گرانی و برسێتی بوو. سەددام رێگری دەکرد لەوەی خواردن و دەرمان بگاتە ئەو ناوچانەی کە دژی بوون، بە تایبەت ناوچە شیعی و کوردییەکان، بەو هۆیەوە، 500 هەزار منداڵ تووشی بهدخۆراكی بوون و بههۆی ئهوهی دەرمانیان پێنهدهگهیشت گیانیان لەدەستدا، تا ئەو کاتەی لە ساڵی 2003، رژێمەکەی سەددام رووخا.
لە دوای 2003، یەکێک لە هەڵە گەورەکانی ئەمەریکییەکان ئەوەبوو، رێگایاندا، ''ئابڕووچوونی ئەبو غرێب'' رووبدات، کە دواتر عێراق باجەکەی دا.
زیندانی ئەبو غرێب، سەرەتا بۆ چوار هەزار زیندانیی دانرا، ئەو کەسانە بوون کە لە دوای رووخانی سەددام، دژی هاوپەیمانان و ئەمەریکا لە عێراق دەجەنگان.
ئەمەریکییەکان لەبری ئەوەی وێنەیەکی جوان لە دوای سەددام نیشان بدەن، هەمان شێوهی سەددام مامەڵەیان لەگەڵ هەندێک زیندانی سووننەکان کرد، بەوەشەوە نەوەستان، کۆشکەکانی سەددامیان کردە بارەگای خۆیان. پەیامەکە روون بوو، ئەمەریکییەکان بوونە سەددامی نوێ، تەنها جیاوازییەکە ئەوەبوو، ئەمجارە سووننەکان لە بری شیعەکان بوونە چەوساوە.
لە نیسانی ساڵی 2004، وێنەی رەفتاری سەربازە ئەمەریکییەکان لەگەڵ زیندانییە سووننەکان بڵاوبوونەوە. ئەمەش کاتێک روویدا، زیندانییەکان گیانیان لەدەستدا و سەربازێکی ئەمەریکی، ژمارهیهكی زۆر سی دی دۆزییەوە کە وێنە و ڤیدیۆی سزادانی زیندانیانی تێدا بوو.
دوای لێکۆڵینەوەکان، میدیاکان بە گرنگییەوە باسیان لە دۆخەکە کرد. تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە دوای بەدواداچوونێک، سزاکانی بەم جۆرە ریزبەند کرد:
لێدان بە مشتەکۆڵە، زلـلە و شەق لێدان؛ بازدان بۆ سەر قاچیان.
گرتنی وێنە و ڤیدیۆی زیندانیانی نێر و مێ بە رووتی.
دانانی زیندانیان لە شوێنی نەشیاو و وێنەگرتنیان.
ناچارکردنی زیندانیان بە خۆ رووتکردنەوە و هێشتنەوەیان بە رووتی بۆ چەند رۆژێک.
ناچارکردنی پیاوان بە پۆشینی جلی ژێرەوەی ژنان.
گرتنی وێنە و ڤیدیۆی زیندانیان لە کاتی سووکایەتی پێکردنیان.
دانانی زیندانی لەناو سندوقێک، تورەگەکردن بەسەریاندا و بەستنەوەی پەنجەکانیان بە وایەر.
ئەو زیندانیانەی بە تۆمەت دەستدرێژی سێکسی گیرابوون، لەسەر قاچیان دەنووسرا ''من لاقەکەرم'' و پاشان وێنەیان دەگیرا.
بەستنی زنجیری بەستنەوەی سەگ بە ملی زیندانیان، دواتر خانمە سەربازێک وێنەی لەگەڵ دەگرتن.
پاسەوانێکی سەربازی سوکایەتیی بە ژنە زیندانییەک دەکات.
بەکارهێنانی سەگی سەربازیی بۆ ترساندن و تۆقاندنی زیندانییەکان؛ چەند زیندانییەک بەمجۆرە برینداربوون.
گرتنی وێنەی تەرمی زیندانیان.
جیا لەمانەش، زیندانیان بە رووتی لە شوێنی سارد دادەنران. هەروەها جۆرەها سزای دەروونی و فیزیکی زیندانیان دراوە.
لە ئایاری ساڵی 2004، جۆرج دبلیو بۆش، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا، لەبەردەم کامێرای میدیاکان، رەتیکردەوە بەوجۆرە سووکایەتیی بە زیندانیان کرابێت، بەڵام زیندانی ئەبو غرێب، گەنجانی سووننی بۆ بوون بە میلیشیا هاندا و یاخیبوونێکی نوێ بڵاوبووەوە.
ئەگەرچی بەرپرسی زیندانییەکە، جانیس کارپینسکی، پلەکەی هێنرایە خوارەوە و سزا درا، چەند سەرباز و ئەفسەرێکی دیکە جۆرێک لە سزایان وەرگرت، بەڵام کاردانەوەی ئەمەریکا بەرامبەر بە ئەبو غرێب.
لە دوای ئەوە، ئەوەی ئەمەریکا کردی ئەوەبوو، ناوی زیندانیانی لە ''زیندانی جەنگ'' بۆ ''دوژمنی جەنگ'' گۆڕی؛ بەو هۆیەوە زیندانیان بران بۆ گوانتانامۆ، یاخود بۆ زیندانەکانی دەزگای هەواڵگیریی سی ئای ئەی لە میسر و رۆژهەڵاتی ئەوروپا گوازرانەوە. بەمەش ناوی سزا بۆ ''لێکۆڵینەوە'' گۆڕدرا.
ئەمە هیچ هاوکاری ئامانجی ئەمەریکای لە عێراق نەکرد، بەڵکو ئۆکسجینی بەخشییە ئەو گرووپە یاخیانەی دژی ئەمەریکا دەجەنگان و پەرەی پێدان. دواتر بەشێک لەم میلیشیایانە بوونە داعش.
Arab News