ئەمشەو هەڵبژاردەی کوردستان و عێراق ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
ئەمشەو لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ تۆپی پێ لە جامی ئەفرۆ ئاسیا هەڵبژاردەی کوردستان و عێراق لە قۆناخی پێشکۆتایی بەیەک دەگەن کە براوەی یارییەکە لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاریی سعوودیە و کوەیت دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی کوردستان لە پاڵەوانێتییەکە لە سعوودیە و لوبنان و یەمەن و لیبیای بردووەتەوە و ئەمشەو کاتژمێر ١١:٣٠ لە قۆناخی پێش کۆتایی رووبەڕووی عێراق دەبنەوە کە ١١ گەنجی کورد لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان یاریی دەکەن و براوەی یارییەکە لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاریی سعوودیە و کوەیت دەبێتەوە، کە هەڵبژاردەی کوردستان بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە و سێ ساڵ پێشتر هەڵبژاردەی عێراق دامەزراوە.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و عێراق پێشتر له مێژووی خۆیاندا ته‌نیا یه‌ك جاری دیكه له هه‌مان پاڵه‌وانێتی فه‌رمیدا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه كه له ئاداری ساڵی رابردوو بوو ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش (3 ـ 3) بوو.