دوو كتێب له‌باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان له هه‌ولێر چاپ كران
K24 - هه‌ولێر:
جوان رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (15ی ئادار/ ماسی 2021) رایگه‌یاند، (2) كتێبیان له‌باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان چاپكردووه و به مه‌راسێمێكدا لە ھوڵی پەناگیری لەتەلاری پەرلەمان، واژووی له‌سه‌ر كرا.
كتێبی یەکەم بەناوی (ناوچە کوردستانییەکان لەنێوان راستیی مێژوویی و هەڵکەوتەی جوگرافیاییدا)، کە لەلایەن پ.د.خه‌لیل ئیسماعیل نووسراوە و كتێبی دووەمیش بەناوی (بەشێك لە یاسا و بڕیارەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ماددەی 140ی دەستووری کۆماری عێراق)، کە لەلایەن د.خامۆش عومه‌ر راوێژکاری لیژنەكه ئامادەکراوە، ناسێندران.
دواتر لەلایەن سەرۆکی لیژنەكه‌وه کورتەیەک سه‌باره‌ت به ھەردوو كتێبه‌كه بۆ ئامادەبووان باسکرا و بەناوی لیژنەكه‌شه‌وه سوپاس و دەستخۆشیی لە نووسەران و ئامادەکارانی ھەردوو پكتێبه‌كه کرد.
مەبەست لەئامادەکرن و بڵاوکرنەوەی كتێبی یەکەم لەلایەن لیژنەكه‌وه، بۆ دۆکیۆمێنتکردن و دەرخستنی راستییەکانە لەسەر مێژوو و جوگرافیای ئەو ناوچانە، كتێبی دووەمیش ھەموو ئەو بڕیار و یاسانەی تێدا کۆکراوه‌تەوە کە تایبەتن بەھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140ى ده‌شتوورى عێراق.
جوان رۆژبه‌یانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گرنگیی ئەم پەرتووکه لەوەدایە ھەم دەتوانرێت بۆ کاری لیژنەكه سوودی لێوەربگێرێت یۆ کارئاسانیی ئیشی لیژنه‌كه و ھەمیش وەکو سەرچاوەیەک بۆ توێژەران و سەردانیکەرانی لیژنەكه بەکاربھێنرێت و ببێتەمایە سوودوەرگرتن وەک ژێدەر و سەرچاوەیه‌كی گرنگ، كه به هه‌رسێ زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی چاپكراوه.
د.ی