شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا پێی نایه 11هه‌مین ساڵه‌وه

K24- واشنتن:
15ی مانگی 3ی ساڵی 2011، چه‌خماخه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی له سووریا لێدرا. ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا كوشتار، ماڵوێرانی، ئاواره‌یی و برسیه‌تی بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاته به دواوه بووه، شه‌ڕه‌كه ئه‌مڕۆ پێ ده‌نێته 11هه‌مین ساڵی خۆی و ئاسۆیه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی به‌دی ناكرێ.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، پاپای ڤاتیكان، له رێوڕه‌سمی نزای هه‌فتانه‌ی خۆیدا، داوای كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و خوێنرێژی له سووریا كرد، كه به هۆی شه‌ڕی نێوخۆییه‌وه، تووشی وێرانی و قه‌یرانی مرۆیی هاتووه. پاپا له‌م به‌ستێنه‌دا و له وتاره‌كه‌یدا داوای كردوه: "دیسان داوا لە لایەنەکان دەکەمەوە، نیازپاكی خۆیان نیشان بدەن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه كۆتایی بێ و به‌مه‌ش تروسكه‌ی هیوا بە خه‌ڵكی ره‌نجدیده‌ی سوریا ببه‌خشن."
پاپا له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاواته‌خوازه به‌رنامه‌ی ئاشتی بێته ئاراوه و وڵات به هاوكاری كۆمه‌ڵی جیهانی ئاوه‌دان بكرێته‌وه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئاواته‌خوازم له پێناو ئاشتیدا، له سووریا، چه‌كه‌كان فڕێ بدرێن، پەیماننامەیەکی نوێ و كارساز بخرێتە بەردەم كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كار بۆ بونیادنانه‌وه، ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌و وڵاته‌دا بكرێت."
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە گوتارێکدا به بۆنه‌ی 10 ساڵەی شەڕ لە سووریا، گوتی: "سه‌دان هەزار كه‌س له خه‌ڵكی سووریا گیانیان لە دەستدا، ملیۆنان كه‌س دەربەدەر بوون، خەڵکی له راده‌به‌ده‌ر به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌سبه‌سه‌ر كران، ئەشکەنجە دراون و بێسەروشوێن كراون، 10 ساڵە به به‌رچاوی جیهانه‌وه سووریا وێران ده‌بێ و خوێنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رژێت. پێویستە یارمه‌تی مرۆیی له ده‌ره‌وه به هەموو سوورییەکان بگات، بۆیە من بەردەوام داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەم، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوده‌نگ بن. له‌وانه‌یه، ئێستا پرسیار لە هەر هاووڵاتییه‌كی سووریا بکرێت، بڵێت: ماندوو بووین لە جەنگ و ململانێ، ئەوە بۆ وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش هه‌روایه، داوا دەکەین ئەو شه‌ڕه‌ی هەڵگیرسانی ئاسان و دامركاندنه‌وه‌ی قورسه، چیدیکە ماڵوێرانی زیاتر بۆ خه‌ڵكی سووریا به‌دواوه نه‌بێ. ئه‌مه‌ش كاتێك دێته ئاراوه، كه تاوانبارانی شه‌ڕ لە سووریا رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه و سزا بدرێن".
كۆی دانیشتوانی سووریا نزیكه‌ی 20 میلیۆن كه‌سه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی (هاوكاری بۆ برسییه‌كانی جیهان)، ئێستا زیاتر 12 میلیۆن كه‌س، پێویستییان به نان و خۆراكه. داتاكانی رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌م جۆره باس له دۆخی منداڵان ده‌كات: "لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2020، جیا له‌وه‌ی نزیك به 6000 هه‌زار منداڵ چه‌كدار كراون، هه‌روه‌ها زیاتر له 12 هەزار منداڵیش كوژاراو و بریندار بوون."ه
زانیارییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێمان ده‌ڵێن: له ماوه‌ی 10 ساڵی شه‌ری ناوخۆیی سووریادا، زیاتر لە 500 هەزار کەس كوژراون، هه‌وره‌ها زیاتر له 1 میلیۆن کەسیش بریندار و كه‌مئه‌ندام بوونه، زیاتر له 5 میلیۆن كه‌سیش ئاراوه بوون، ساڵانە نزیكه‌ی 2 میلیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی سووریا زێدی خۆیان جێده‌هێڵن و كۆچ ده‌كه‌ن.
H.B