بەھۆی گرژییەكان كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بەشێك لە نوێنەری پێكھاتەكان بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

بەھۆی گرژی لەنێوان فراكسیۆنەكان لەبارەی یاسای دادگای فیدراڵی، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا.

دوای ئەوەی 9 ماددەی دیکە لە یاسای دادگای فیدراڵی پەسندکران، بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە نەتوانرا کۆی یاساکە پەسند بکرێت، بۆیە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی یاساکەوە دواخرا.

لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوودا، دەمەقاڵی زۆر لەنێوان پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان دروستبوو، پەرلەمانتارانی کوردیش دانیشتنەکەیان بەجێهێشت و نوێنەرانی پێکهاتەکانی، کریستیان، ئێزیدی، و سابیئە، بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.