بومه‌له‌رزه‌ له‌ خانه‌قین روویدا

(2) جار بومه‌له‌رزه‌ شاره‌كه‌ی هه‌ژاندووه‌
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خانه‌قین بێ زیان بووه‌
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خانه‌قین بێ زیان بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (16ی ئادار/ مارسی 2021) دوو بومه‌له‌رزه‌ سنووری خانه‌قینی هه‌ژاند.

به‌پێی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، هه‌ردوو بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی (2.8) و (3.3)ی پێوانه‌ی رێخته‌ر بووه‌ و هیچ زیانێكیش تۆمار نه‌كراوه‌.

دوێنێش له‌ قه‌زای خانه‌قین چوار جار بومه‌له‌ر‌زه‌ له‌و شاره‌ روویداوه‌، كه‌ به‌ گوڕی (2.6) و (3.6) و (3.7) و (4)ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌.

خانه‌قین، كه‌ نزیكه‌ له‌ سنووری ئێران، بومه‌له‌رزه‌ی لێ به‌دیده‌كرێت.

سه‌چاوه‌: شه‌فه‌ق نیوز

د.ی