پەرلەمانی كوردستان: ئه‌ركی پەرلەمانی عێراقە یاسایه‌كی تایبه‌ت به جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان ده‌ربكات

K24 – ھەولێر
بەبۆنەی 33 ساڵەی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، كار به بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان و ماده‌ی 132 له ده‌ستووری عێراق بكات، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشه یاسایه‌كی تایبه‌ت به جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان ده‌ربكات و تێیدا مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییان بچه‌سپێنرێت".
لە پەیامەكەی پەرلەمانی كوردستان ھاتووە: "كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوورو دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ریان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شه له مێژووی حوكمرانێتیی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییه‌ش به ته‌نها به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نه‌كراوه، به‌ڵكو تاوانێكه به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی، هاوشێوه‌ی هیرۆشیماو ناكازاكی و هۆلۆكۆستە، بۆیه له‌م یاده خه‌مناكه‌دا جارێكی تر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ریسوا‌و مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، هاوكات داواكارین له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆییه جیهانییه‌كان، ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییه به‌جینۆساید بناسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هیچ كونجێكی جیهاندا جارێكی تر دووباره نه‌بێته‌وه‌و گەلی کوردستانیش لەهەر هەڕەشەیەکی لەوجۆرە بپارێزن".
دەقی پەیامی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان:..
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ورامان و شاره‌زوور..
جه‌ماوه‌ری كوردستان..
ئه‌مڕۆ 2021/3/16، سی و سێ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كیمیابارانكردن و كۆمه‌ڵكوژیی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی زامدار.
3/16، له یادگه و ڕۆژژمێری گه‌له‌كه‌ماندا برینێكه هه‌رگیز ساڕ‌ێژ نابێت و له‌ویژدانی هه‌موو كوردێكدا ئازارێكی قووڵ و بێكۆتایه، كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوورو دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ریان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شه له‌مێژووی حوكمڕانێتیی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، ئه‌م تاوانه دژ به‌مرۆڤایه‌تییه‌ش به‌ته‌نها به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نه‌كراوه، به‌ڵكو تاوانێكه به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی، هاوشێوه‌ی هیرۆشیماو ناكازاكی و هۆلۆكۆستە، بۆیه له‌م یاده خه‌مناكه‌دا جارێكی تر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ڕیسواو مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، هاوكات داواكارین له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه مرۆییه جیهانییه‌كان، ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییه به‌جینۆساید بناسێنن، بۆئه‌وه‌ی له‌هیچ كونجێكی جیهاندا جارێكی تر دووباره نه‌بێته‌وه‌و گەلی کوردستانیش لەهەر هەڕەشەیەکی لەوجۆرە بپارێزن.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، كار به بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان و ماده‌ی 132 له ده‌ستووری عێڕاق بكات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشه یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان ده‌ربكات و تێیدا مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییان بچه‌سپێنرێت، له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان و ئه‌و زه‌بره ده‌روونییه‌ی كه‌به‌ریان كه‌وتووه.
لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ئاوڕێكی جدی له كه‌سوكاری قوربانیان بدرێته‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری قوربانیان و چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی و گه‌ڕان به‌دوای ونبووه‌كانی ئه‌م تراژیدیا مرۆییه كه‌موێنه‌یه‌و دابینكردنی بودجه‌و شایسته‌ی دارایی پێویست بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین كه پاڵپشتیی ته‌واوی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌وروبه‌ری بین و په‌رله‌مانتاران به‌گشتی و په‌رله‌مانتارانی سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانیش راده‌سپێرین كه به‌رده‌وامبن له‌چاودێریكردنی ڕه‌وشی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی شاره‌كه له‌سه‌ر ئاستی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌و فێركردن و ڕۆشنبیری، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، هاوكات به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ كێشه‌و گرفته‌كانیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا به‌ده‌نگ ویست و داخوازی و جێبه‌جێكردنی داواكانیانه‌وه بچن.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2021/3/16