"ھەلومەرج لەبارە بۆ ئەوەی كورد ببێتە دراوسێیەكی باش بۆ بەغدا"

گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق: "تا ئەو كاتەی كورد بەشێك بێ لە عێراق، دەبێت لەگەڵ بەغدا رێكبكەوین".
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a079003a-21c8-4c34-9f50-d1b478a15960/fwad%20masum%20u%20kurd.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

گەرچی بەگوێرەی یاسا پێگەی كورد لە ناو پەرلەمانی عێراق دیاریكراوە، بەڵام بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان لەم باروودۆخە ئێستا لەو براویەدان ھەلومەرج لەبارە بۆ ئەوەی كورد ببێتە دراوسێیەكی باش بۆ بەغدا.

ھاوكات لە گەڵ سەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بۆ كوردستان و كۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەگەری گەرانەوەی وەزیرە كوردەكان زیاتر دەكات، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقیش دەڵێت: "تا ئەو كاتەی كورد بەشێك بێ لە عێراق، دەبێت لەگەڵ بەغدا رێكبكەوین".

پەیوەندی كورد لە گەڵ بەغدا و پێگەی كورد لە عێراق بووەتە پرسێك كە زۆربەی خەڵكی كوردستان بیری لێدەكاتەوە، لایەنە سیاسییەكانیش بۆچوونی تایبەتی خۆیان ھەیە سەبارەت بە بارودۆخی كورد بە تایبەت دوای ئاڵۆزییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق.

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ: گەرچی گەرانەوەی وەزیرە كوردەكان پێگەی كورد بە ھێزتر دەكات . بەڵام دۆخەكە لە بارە بۆ سەربەخۆیی..

لەگەڵ ھەموو ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستای  ناو ماڵی لایەنە سیاسییەكان لە بەغدا سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەسیاسییەكانی كوردستان گەیشتە ھەولێر.

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماریی عێراق لە بروایەدایە بێ كورد ھیچ كێشەیەكی عێراق چارەسەر ناكرێت.

لە ئێساتدا كورد لە نێوان دوو بژاردەدایە، گەرانەوە بۆ بەغدا و ئەنجامدانی ریفراندۆم و جیا بونەوە لە ئێراق، لە ھەر دوحاڵەتدا، داھاتوو بریار دەدات كە كورد تاچەندە دەتوانێ دەرفەتەكان بقۆزێتەوە و لە بەرژەوەندی خۆی بە كاری بێنێ و پێگەی خۆی دیاری بكات.