حه‌سه‌ن كه‌عبی: كوشتارگه‌ی "هه‌ڵه‌بجه" سه‌لمێنه‌ری دڕه‌نده‌یی به‌عسه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (16ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یادی (33) ساڵه‌ی کوشتارگە بێڕەحمانەکەی شاری هەڵەبجەی ده‌كه‌ینه‌وه، کە لەسەر دەستی رژێمی زۆردار و "گۆڕبەگۆڕی بەعسی"ی بە چەکی کوژەر و و کیمیاویی بۆمبارانکران.
حه‌سه‌ن كه‌عبی گوتی: "یادی (33) ساڵەی کوشتارگە بێڕەحمانەکەی شاری هەڵەبجەی ده‌که‌ینەوە، کە لەسەر دەستی رژێمی زۆردار و گۆڕبەگۆڕی بەعسیی بە چەکی کوژەر و کیمیاویی بۆمبارانکران و ئەم کارەش شەهیدبوونی هەزاران هاوڵاتیی لێکەوتەوە، کە تێیاندا منداڵیشی تێدا هەبووه".
گوتیشی: "وەها تاوانێک پێشێلکردنێکی بێ چەندوچوونی بەها مرۆڤایەتییەکان بووە و بەشێکی سەرەکییش بووە لەو سیاسەتی کوشتن و وێرانکردنەی کە رژێمی دیکتاتۆریی دەرهەق بە گەلی عێراق پەیڕەوی کردووە".
كه‌عبی هۆشداریی دا لەبارەی ئەوەی کە "گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەستکردی بەعسی تاوانبار و ئەو هەموو کردە وەحشییانەی دیکە، کە دەرهەق بە هەموو رۆڵەکانی گەل بەبێ جیاوازیی ئاین و نەتەوەکانیان ئەنجامی داون، بەهۆی ڕوواڵەت و سیفەتی ترسهێنەریانەوە بوونەتە هۆی هەژاندنی ویژدانی هەموو مرۆڤایەتیی و جیهان و هەر ئەوەش وا دەکات، کە لە یادگە و ویژدانی نەوەکانی داهاتوودا بمێننەوە" و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەم کوشتارگەیە سەلمێنەرێکی زیندووی دیکەیە لەسەر دڕندەیی بەعس و ناقۆڵایی دیکتاتۆرییەت.
حه‌سه‌ن كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لە سایەی ئەم رژێمە ئێستا گەڕانەوەی بەعس و ئەو کردە دیکتاتۆرییانە شتگەلی مەحاڵن، کوشتارگەکەی هەڵەبجە نەفرەتێکە کە هەمیشە بەعسییەکان راودەنێت، جا لە هەرکوێ بن.
کەعبیی جەختی لەسەر جدییەتی مانەوەی پەرلەمان کرد لە بابەتی دەرکردنی هەر یاساگەلێکدا کەوا گەرەنتیی بن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و پێکەوەژیانی هاوبەش لە نێوان رۆڵەکانی گەلدا، هەروەها داواشی کرد کەسوکاری هەموو قوربانییانی دەستی رژێمی لەناوچوو و قوربانییانی دەستی تیرۆریش قەرەبوو بکرێنەوە و رێزیان لێبنرێت.
د.ی