هێشتا به‌ناوی "تره‌مپ"ه‌وه پاره كۆده‌كرێته‌وه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
د‌وناڵد تره‌مپ، (45)مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پۆسته‌كه‌یدا نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك ته‌ڵه‌كه‌باز به‌ناوی ئه‌وه‌وه پاره‌كۆده‌كه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی "پۆلیتیكۆ" ژماره‌یه‌ك ته‌له‌فۆنی دیاریكراوی له ژماره‌یه‌ك گرووپی سیاسی، كه كه‌سایه‌تی گشتین داوای پاره‌ی كاش یان "مه‌نی ئۆرده‌ر" ده‌كه‌ن، بۆ هاوكاریكردنی ئه‌ركه‌كانی تایبه‌ت به تره‌مپ.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، بۆ نموونه داواكردنی به‌خشینی (100) دۆلار بۆ گێڕانه‌وه‌ی تویته‌ره‌كه‌ی تره‌مپ، یان به‌خشینی هه‌مان بڕ به‌و شێوه‌یه، كه ده‌توانێت رێگری بكات له چالاكییه‌كانی (كامالا هێرس و سوسیالیزم)، چه‌ندین بانگه‌شه‌ی دیكه له رێگه‌ی مادده‌وه بۆ گره‌نتیدان له رێگریكردنی دیموكراته‌كان تا نه‌توانن له كۆنگرێس كۆتایی به دیواره‌كه‌ی سنووری نێوان مه‌كسیك- ئه‌مه‌ریكا بهێنن، كه تره‌مپ بنیادیناوه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و بازاڕكه‌رانه‌ی كه پشت به‌م ساخته‌كارییه ده‌به‌ستێت بۆ رۆژنامه‌كه دواوه و به‌ڵێنیدا: "(100%)ی ئه‌و هاوكارییانه بۆ دۆناڵد تره‌مپه"، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و داواكارییانه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاری سیاسی "دۆناڵد تره‌مپ"ه‌وه به‌ڕێوه‌ناچێت، له‌راستیدا دیار نییه كێ له‌پشت ئه‌م چالاكیانه‌وه‌یه.
بازاڕكه‌ره‌كان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه ده‌ڵێن ئێمه خۆبه‌خشین و كار بۆ هه‌ڵمه‌تی پاڵپشتیكردنی سه‌ركه‌وتنی كۆمارییه‌كان ده‌كه‌ین، كه هه‌ڵمه‌تێكی تۆمارنه‌كراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فیدراڵییه‌وه و هیچ ئاماده‌گییه‌كیشیان تێدا نییه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
یه‌كێك له‌و سه‌وداكارانه له نهۆمی (33)ی نووسینگه‌كه‌یه‌ك له "دالاس"ه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كات، كه شوێنێكی تایبه‌ته له نوسینگه‌ی (WEWORK) سه‌ر به پیاوێكه به‌ناوی "ماسیۆ تونستۆل".
تونستۆل، ژمێریاری فاوه‌نده‌یشنی PAC (پاڵپشتی سه‌ركرده ئه‌مه‌ریكییه‌كان)ه كه ناونیشانه‌كه‌ی له هه‌مان لیستی نووسینگه‌ی دالاس (WEWORK) دایه و نموونه‌یه‌كه له لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی.
سه‌وداكارێكی دیكه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكرد، كه له پشت گرووپێكی دیكه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌تی پاڵپشتیكردنی تره‌مپ. ئه‌م گروپه‌ش به هه‌مان شێوه ناوی تونسلی وه‌ك ژمێریار ده‌هێنێت له لیستی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراڵی FEC.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی به‌دواداچونێكی "سی ئێن ئێن"، ساڵی (2019)، (PAC) پشتیوانانی سه‌ركرده ئه‌مه‌ریكییه‌كان، یه‌كێكه له‌و (12) لیژنه‌ی كاروباری سیاسی ده‌كات، كه پاڵپشتی تره‌مپ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی كرداریان له‌گه‌ڵ تره‌مپ نییه.
كیلی سادله‌ر، وته‌بێژی تیمی پاڵپشتیكاری بیرۆكه‌ی تره‌مپ (ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مه)، بۆ "سی ئێن ئێن" گوتی: "هیچ شتێك ناكرێت بۆ رێگری له‌و كاره". "ئه‌مه گرفتێكه له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئێمه‌ش گرفته، هه‌روه‌ها بۆ لیژنه‌ی نیشتمانی حزبی كۆمارییش".
ماسیۆ تونستۆل، تا ئێستا وه‌ڵامی هیچ میدیایه‌كی نه‌داوه‌ته‌وه، تا ئێستا هیچ یاریده‌ده‌رێكی تره‌مپ-یش له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه قسه‌ی نییه، به‌ڵام به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان، كه تایبه‌ته به تره‌مپ-ه‌وه ده‌رخه‌ری ئاستی به‌رزی ناوه‌كه‌یه‌تی له‌و هه‌موو به‌خشینه سیاسییه‌ی دوای دوو مانگ له‌ده‌ستبه‌رداربوونی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی.
تره‌مپ به دڵنیایی ده‌یه‌وێت تاكه كه‌س بێت، كه ناوه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره.
به‌م دواییه تیمی "تره‌مپ" نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی نیشتمانی حزبی كۆماری و لیژنه‌ی كۆنگرێسی كۆماریی و گرووپه‌كانی كرد، كه به‌زوویی دوركه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ناوی "تره‌مپ" و وێنه‌كه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌خشینانه و قه‌ناعه‌ت پێكردن به به‌خشین.
جه‌ستن ریمه‌ر، گه‌وه‌ر راوێژكاری RNC له په‌یامێكدا بۆ پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ رۆژی (15ی ئادار/ مارسی 2021) له وه‌ڵامێكدا گوتی: "هه‌موو ئه‌و گرووپ و كه‌سانه‌ی مافیان هه‌یه ئاماژه به كه‌سێتییه گشتییه‌كان بده‌ن له نمونه‌ی تره‌مپ بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پارانه‌ی كه بۆ كوێ ده‌چن!" له‌ناو ئه‌و گرووپانه‌دا رێكخراوی (Save America) زیاتر له (31) ملیۆن دۆلاری له ماوه‌ی دوو مانگدا كۆكردووه‌ته‌وه.
گرووپی پشتیوانانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا (PAC) ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، نزیكه‌ی (20) ملیۆن و (500) هه‌زار دۆلاریان له خولی (2020) كۆكردووه‌ته‌وه، كه كه‌متر له (375) هه‌زار دۆلاریان سه‌رفكردووه بۆ ریكلام و په‌یوه‌ندیكردن به ده‌نگده‌ران و پشتیوانانی تره‌مپ، بێئه‌وه‌ی هیچی سه‌رفكرابێت بۆ كه‌مپینی تره‌مپ.
د.ی