(13) ساڵه قژی نه‌بڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
زیبا كیلی (30 ساڵ)، دانیشتووی شاری "لۆبۆرۆ"ی به‌ریتانیا، ماوه‌ی (13) ساڵه ره‌تی ده‌كاته‌وه قژی ببڕێت، كه درێژییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته (2) مه‌تر.
به پێی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، كیلی خاوه‌نی درێژترین قژه له به‌ریتانیا، كه له ته‌مه‌نی (17) ساڵییه‌وه‌ی بڕیاری داوه قژی نه‌بڕێت.
كیلی گوتی: "قژم زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی ده‌كرد و درێژ ده‌بووه‌وه، ده‌بووایه مانگانه دوو جار بچم قژم ببڕم، له قۆناغێكدا بڕیام دا چیدیكه قژم نه‌بڕم".
كیلی روونیكرده‌وه، به‌هۆی درێژی قژیه‌وه، ژانه‌سه‌ر ده‌یگرێت و ئه‌ژنۆكانیشی ژان ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ماوه‌ی كاتژمێرێك و نیوی پێویسته تا قژی ده‌شوات و كاتژمێرێكیش بۆ داهێنانی قژه‌كه‌ی.
د.ی