عه‌مار حه‌كیم: تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وامان لێده‌كات زیاتر ده‌ست به‌ئه‌زموونه‌ دیموكراتییه‌كه‌مانه‌وه‌ بگرین

"ئێستاش یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ویژدانمان ئازار ده‌دات"
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌

K24 - هه‌ولێر:

عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (16ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وامان لێده‌كات زیاتر ده‌ست به‌ئه‌زموونه‌ دیموكراتییه‌كه‌مانه‌وه‌ بگرین و سیاسه‌تی كوشتن و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ره‌تبكه‌ینه‌وه‌.

عه‌مار حه‌كیم له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئێستاش یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ویژدانمان ئازار ده‌دات و هه‌سته‌كانمان توڕه‌ ده‌كات و وامان لێده‌كات زیاتر ده‌ست به‌ئه‌زموونه‌ دیموكراتییه‌كه‌مانه‌وه‌ بگرین".

گوتیشی: "بڕوامان وایه‌ سیاسه‌تی كوشتن و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و ده‌ركردن و فه‌رامۆشكردن و جیاوازی پێكهاته‌كان ره‌ت بكه‌ینه‌وه‌".

روونیشكرده‌وه‌، ره‌حمه‌ت بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و قوربانیانی ئه‌نفال و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵ و تیرۆریستانی داعش ده‌نێرین".

 

د.ی