پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی ناسراوی کورد کەمال مەزهەر
K24 – ههولێر:
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ كۆچی دوایی مێژوونووسی ناسراوی کورد کەمال مەزهەر ، پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراسته كرد.
دهقی پهیامهكه
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووسی نێوداری کورد د.کەمال مەزهەر-م بیست ، کە لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان