كۆرۆنا له عێراق.. ژماره‌ی مردن و تووشبوون به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا مردن و تووشبوون به‌و په‌تایه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی تۆماركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 39 هه‌زار489 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 267 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركران، كه بریتین له 980 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 39 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانی رابردوو ژماره‌ی مردووه‌كانیش رووی له هه‌ڵكشان كردووه.
هاوكات 4 هه‌زار و 564 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 768 هه‌زار و 352 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 827 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 695 هه‌زار و 184 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 59 هه‌زار و 341 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 463 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B