خۆپیشانده‌رانی ناسرییه پرد و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست
K24- هه‌ولێر:
بۆ سێیه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك، خۆپیشانده‌رانی ناسرییه به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆش له هه‌نگاوێكی نوێی فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تدا، خۆپیشانده‌ران زۆربه‌ی پرد و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخستووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی به سایتی حوڕه رایانگه‌یاند، "خۆپیشانده‌رانی ناسرییه زۆر تووڕه‌ن و به سووتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان رێگه‌ی هاتووچۆیان له‌سه‌ر پرده‌كان داخستووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، به‌هۆی خۆدزینه‌وه‌ی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنی پارێزگاری نوێ و له‌كارلادانی ته‌واوی به‌رپرسانی ناوخۆیی و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران و بكوژانی خۆپیشانده‌ران".
چالاكوانانی عێراقی ئاشكرایانكرد، خۆپیشانده‌رانی ناسرییه هه‌رسێ پرده‌كه‌ی نه‌سر، زه‌یتون و حه‌زاراتیان له‌و شاره داخستووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانه‌كان له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقی سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش: بابل، نه‌جه‌ف، ناسرییه و سه‌ماوه و خۆپیشانده‌ران داوای خزمه‌تگوزاری و گۆڕینی پارێزگارانی ئه‌و پارێزگایانه ده‌كه‌ن.
له مانگی رابردووش‌دا خۆپیشانده‌رانی پارێزگای زیقار له باشووری عێراق بۆ هه‌مان مه‌به‌ست رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ژێر فشاره‌كانیان نازم وائلی، پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه كه به كه‌سێكی "گه‌نده‌ڵ و خراپ" له به‌ڕێوه‌بردن تۆمه‌تبار ده‌كرا، له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
دواتریش به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رپرسیارێتی پارێزگاری زیقار به عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق درا.
H.B