ئێران: ئیدانه‌ی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له عێراق ده‌كرێنه سه‌ر بنكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانكاته سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، مه‌جید ته‌خت ره‌وانجی، رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی له‌و هێرشانه نه‌بووه، كه له عێراق كراونه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
گوتیشی: هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان، پێشێلكارییه‌كی روونی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی تاران، له نامه‌یه‌كدا بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، گوتی: ئێمه هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران به پشتیوانیكردنی "گرووپه چه‌كدارییه ناحكوومییه‌كان" له عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و ئه‌وانه ته‌نیا بانگه‌شه‌ن و هیچ راستییه‌كیان نییه.
دووپاتیكرده‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری نه‌كردووه و راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هیچ رۆڵێكی له‌و هێرشه چه‌كداریانه نه‌بووه، كه كراونه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه به بێ بنه‌ما و پووچه‌ڵ ده‌زانێت و هاوكات ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه ده‌یانكانه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كانی سنووری نێوان عێراق و سووریا.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژبه‌رن له‌گه‌ڵ مادده‌ی (51) له په‌یمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به پێشێلكاری سه‌روه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه و پێشێلكردنی روونی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن.
نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، داوایشی كرد، وتاره‌كه‌ی و ئه‌و نامه‌یه‌ی هه‌یه‌تی له‌و باره‌یه‌وه، وه‌ك یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بكرێن.
سه‌رچاوه: مهر نیوز