پاسه‌وانێكی ئه‌ردۆغان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی زه‌مانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی توركی رایگه‌یاند، پاسه‌وانێكی سه‌ر به فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، كه به‌گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، هۆكاره‌كه‌ی خراپی مامه‌ڵه‌كردن بووه له‌گه‌ڵی له شوێنی كاركردنی.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكرد، "به‌هۆی نه‌چوونی ئه‌و پاسه‌وانه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی و داخستنی مۆبایله‌كه‌ی، هاوكارانی چوونه ماڵه‌كه‌ی، كه چوونه ژووره‌وه، به كوژراوی بینییان و چه‌كێكیش له ته‌نیشت ته‌رمه‌كه‌ی بووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌و پاسه‌وانه ماوه‌ی 4 مانگه به‌ته‌نیا ده‌ژیت و به‌ر له‌وه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، نامه‌یه‌كی جێهێشتووه و تێیدا باس له فشاره‌كانی سه‌ر خۆی له شوێنی كاركردنی كردووه" و نووسیویه‌تی: "كارمه‌ندانی ئاسایش سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن، به‌درۆزن ناوی ده‌به‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له كاره‌كه‌ی لێ ده‌كه‌ن".
له دوایین وشه‌یدا ئه‌و پاسه‌وانه نووسیویه‌تی: "هه‌موو مرۆڤێك كه‌رامه‌تی هه‌یه، و من نه‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌و سووكایه‌تییه بگرم. خۆزگه هه‌وڵی مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌سۆز و به‌زه‌ییانه‌تان له‌گه‌ڵ من ده‌دا و له بری ئه‌و ره‌فتارانه لێكتێگه‌یشتنمان هه‌بوایه.. نامه‌وێت هیچ كه‌سێك له فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مان به‌شداری رێوڕه‌سمی ته‌رمه‌كه‌م بێت ته‌نیا فه‌رمانده‌كه‌م "م.ی" نه‌بێت".
H.B