دهۆك دوای 66 رۆژ له خولی نایابی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له خولی نایابی كوردستان یانه‌ی دهۆك دوای 66 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد، سیروانی نوێ بووه یه‌كه‌مین یانه به فه‌رمی گه‌یشته قۆناخی كۆتایی خوله‌كه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه چه‌مچه‌ماڵ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می به‌سه‌ر سۆران دا دووباره كرده‌وه، یانه‌ی ئاراراتیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 3 خاڵ له نه‌ورۆز وه‌رگرت، سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی زاخۆش بۆ قۆناخی كۆتایی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
چه‌مچه‌ماڵ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر سۆران دووباره كرده‌وه
لە خولی نایابی کوردستان چەمچەماڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سۆرانی میوانداریی بردەوە و 3 خاڵی بەدەستهێنا و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می به‌سه‌ر سۆران دووباره كرده‌وه، دوو گۆڵه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له رێگه‌ی عومه‌ر محه‌مه‌د تۆمار كرا، گۆڵی دووه‌می ئه‌و یاریزانه به لێدانی پێناڵتی بوو، كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه گه‌یانده 8 گۆڵ.
چەمچەماڵ بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی ١٤ خاڵ و هەر لە پلەی چوارەم مایەوە و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ شێروانەی سێیەم کردە دوو خاڵ و سۆرانیش هەر بە خاوەنی ١٠ خاڵ لە پلەی پێنجەم مایه‌وه.
شێروانه به 10 یاریزانه‌وه خاڵێكی به‌ده‌ستهێنا
شێروانە و هەولێر لە یارییەکی دیکەی کۆمەڵەی یەکەمی خولی نایابی کوردستان به یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ئه‌گه‌رچی لە نیوەی یەکەم محەمەد حەمید بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و شێروانە بە ١٠ یاریزان یارییەکەی تەواوکرد، بەڵام هەردوولا نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، شێروانە بەم خاڵە لە پلەی سێیەم بووە خاوەنی ١٦ خاڵ و هەولێریش لە پلەی شەشەم مایەوە بووە خاوەنی ٦ خاڵ.
سیروانی نوێ بووه یه‌كه‌مین یانه گه‌یشته قۆناخی داهاتوو
له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان سیروانی نوێ بووه میوانی هه‌ڵۆ و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، سیروانی نوێ وه‌كو یه‌كه‌م یانه خۆی گه‌یانده قۆناخی كۆتایی خوله‌كه.
هه‌مزه عه‌باس تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌ی سیروانی نوێ له دژی هه‌ڵۆ تۆمار كرد، به‌مه‌ش سیروانی نوێ به 24 خاڵ و به‌بێ هیچ شكستێك گه‌یشته قۆناخی كۆتایی خوله‌كه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ڵۆ تووشی پێنجه‌مین شكست هات و تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی نه‌بردووه‌ته‌وه و به ته‌نیا 2 خاڵ له پله‌ی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
پێشمه‌رگه شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر شه‌شه‌مین بردنه‌وه‌ی له خولی نایابی كوردستان به‌ده‌ستهێنا و له‌گه‌ڵ زاخۆ به هاوبه‌شی به بیست خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میان گرتووه، دوای ئه‌وه‌ی بووه میوانی ده‌ربه‌ندیخان و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان له ئه‌ركێكی قوڕسدا له گه‌ڕی یازده‌می خولی نایابی كوردستان و له ركابه‌ریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری دووه‌می ریزبه‌ندی كرد.
ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌ن یاریگه ده‌ستپێشخه‌ری له ئه‌نجامی یارییه‌كه كرد، به ئه‌سیستی شوانه قادر، میلاد نه‌جم گۆڵی یه‌كه‌می ده‌ربه‌ندی تۆمار كرد.
له به‌رده‌وامی یارییه‌كه ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌ژمار كرد و یانه‌كه‌ی پیرمام ده‌رفه‌تی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ره‌خسا، عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و كردیه گۆڵی یه‌كه‌می پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئه‌نجامه‌كه‌ی هێنایه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به ئامانجی گه‌یشتن به لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆڵی دووه‌م بوو، ئامانجه‌كه‌ی پێكا.
به ئه‌سیستی ره‌وا یوسف، عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست دووه‌م گۆڵی خۆی و یانه‌كه‌ی له دژی ده‌ربه‌ندیخان تۆمار كرد و یارییه‌كه‌یان به‌م دوو گۆڵ برده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 20 خاڵ و ده‌ربه‌ندیخانیش به 14 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه مایه‌وه.
ئارارات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
یانه‌ی ئارارات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له سلێمانی بووه میوانی یانه‌ی نه‌ورۆز، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی پیرمام كۆتایی هات.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه له خوله‌كی 49 به ئاسیستی میران خه‌سرۆ له لایه‌ن دلۆڤان شینۆی یاریزانی ئارارات تۆمار كرا.
یانه‌ی ئارارات كۆی خاڵه‌كانی له خانه‌ی پێنجه‌م گه‌یانده 14 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز به 12 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌م دێت.
دهۆك خۆی له ناوچه‌ی دابه‌زین دوورخسته‌وه
یانه‌ی دهۆك دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، كاتێك له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م میوانداریی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی دهۆك كۆتایی هات، تاكه گۆڵی یارییه‌كه له خوله‌كی 65 له لایه‌ن ئه‌حمه‌د سه‌بری تۆمار كرا.
دهۆك به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له پله‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 9 خاڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.
سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی زاخۆ بۆ قۆناخی داهاتوو دواكه‌وت
له یاریی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستان زاخۆ میوانداری هه‌ندرێنی كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، زاخۆ سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی دوو خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه.
یانه‌ی زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن به 17 خاڵ له ریزبه‌ندی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه.