به هاوبه‌شی میدیایی كوردستان24 ئیڤێنتێكی تایبه‌ت به 33 ساڵه‌ی كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
به هاوبه‌شی میدیایی كوردستان24، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، "ئیڤێنتێكی ئۆنلاین" بۆ یادكردنه‌وه‌ی 33 ساڵه‌ی كیمیایبارانی شاری هه‌ڵه‌بجه رێكخست.
ئیڤێنته‌كه ئه‌مڕۆ (16ی ئازار/ مارسی 2021)، كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتن له 33یه‌مین ساڵیادی كیمیاییبارانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستیپێكرد.
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريكا ئیڤێنته‌كه‌ی به‌ڕێوه برد.
ئیڤێنته‌كه كراوه بوو و هه‌موو كه‌سێك ده‌یتوانی له رێی تۆماركردنی ناوییه‌وه، به‌شداری له ئیڤێنته‌كه بكات.
له ده‌ستپێكی ئیڤێنته‌كه‌دا تۆمارێكی دۆكیۆمێنتاری پیشاندرا، كه هاووڵاتییه‌كی به‌ركه‌وتووی چه‌كیی كیمیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ژێر زه‌مینه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تێیدا بوون و له‌گه‌ڵ 150 هاووڵاتی دیكه به‌یه‌كه‌وه شه‌هید بوون.
یه‌كێك له‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری ئیڤێنته‌كه بوون، شیلان فه‌تاح، بوو، كه یه‌كێكه له رزگاربووانی كاره‌ساته‌كه.
شیلان، له گێڕانه‌وه‌ی خۆیدا گوتی: له به‌ره‌به‌یانی شازده‌ی ئادار به ده‌نگی فڕۆكه به خه‌به‌ر هاتین و چووینه ژێر زه‌مینێك و باوكم پێشمه‌رگه بوو، باوكم هاته‌وه لامان، وتی بمێننه‌وه تا ره‌وشه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئینجا ئێمه ماینه‌وه و باوكم رۆیشته‌وه بۆ چیاكان. ده‌وروبه‌ری كاتژمێر شه‌شی ئێواره هه‌موو كه‌س ژێرزه‌مینه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێشت و وتیان كیمیاییه و ده‌ستمان كرد به گه‌ڕان به دوای باوكمدا و دواتر ناچاریان كردین بچینه‌وه ژێر زه‌مینه‌كه و دواتر بۆ به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵسام ته‌نیا من مابوومه‌وه و گه‌ڕامه‌وه ماڵی خۆمان، بینیم خوشك و براكه‌م نابینا بوون و ئیتر رامان كرد به‌ره‌و كێڵگه‌یه‌كی نزیك له هه‌ڵه‌بجه و له‌وێ ئاشنا بووین به خزمه‌كانمان و له‌وێ پیاوێكی پیرم بینی به عه‌ره‌بانه‌یه‌ك شه‌ش ته‌رمی ده‌گواسته‌وه، كه یه‌كێكیان هاوسه‌ر و ئه‌وانی دیكه منداڵه‌كانی بوون و خوشكه‌كه‌م هه‌وڵیدا یارمه‌تی بدات، به‌ڵام فریا نه‌كه‌وت و ئه‌و پیاوه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا. ئێمه به‌ره‌و چیاكان هه‌ڵهاتین و ئێمه‌یان برده ئێران و كه‌سێك هات ناسنامه‌ی باوكمی پیشاندا و وتی له عێراق ماوه و كه‌سێكی دیكه هات وتی باوكت مردووه و دۆكیۆمێنتی زۆر له ماڵتان هه‌ن ده‌بێت یان بیانهێنینه ئێره یان له‌ناویان به‌رین و ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه و سوپای عێراق له هه‌ڵه‌بجه‌یه و كارێكی زه‌حمه‌ته ده‌رباز بین له ده‌ستیان و به نهێنی رۆیشتین و چووینه‌وه ماڵی خۆمان و هه‌ندێك جلوبه‌رگمان هه‌ڵگرت و دیمه‌نی ئه‌و رۆژه‌م له به‌ر چاوه و هه‌موو شه‌وێك خه‌ونی ناخۆش ده‌بینم.
دواتر له 1991 – 1998 له ئێران بووین و دواتر ناومان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كرد و پاشان چووینه توركیا و له‌وێوه هاتینه ئه‌مه‌ریكا.
دواتر قسه‌كه‌رانی به‌شداربووی ئیڤێنته‌كه، بۆچوونی خۆیان له باره‌ی كیمیاییبارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی. كه دیارترینیان ئه‌مانه بوون:
*فەرید یاسین، باڵیۆزی عێراق لە واشنتن.
*کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمه‌ریکا.
*کریس ستیوارت، کۆنگرێسمانی ئەمه‌ریکا.
*جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت، نووسینگەی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیك له وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا.
*هانیباڵ تراڤیس، پرۆفیسۆر لە یاسا، زانکۆی فلۆریدا ئینتەرناشناڵ یونیڤێرسیتی.
*بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان لە لایەن بەیان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ريكا.