وه‌زیری ناوخۆ: ده‌بێت به‌غدا قه‌ره‌بووی زیانپێكه‌وتووانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدی كوردستان بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێ كردنی كێشه و گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت حكومه‌تی به‌غدا قه‌ره‌بووی هه‌موو زیانپێكه‌وتووانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا چه‌ند جار شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی سه‌ردانی به‌غدای كردبێت، پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو و جینۆسایدكراوه‌كانی كوردستانی له‌گه‌ڵ به‌غدا باسكردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ردانه‌كان په‌یوه‌ندیشی به‌و بابه‌ته‌وه نه‌بێت.
له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا كه ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێیدا ئاماده‌بوون، وه‌زیری ناوخۆ له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵه‌بجه‌ش گوتی: تا ئێستا حكومه‌تی به‌غدا ئاماده نییه وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ دان به‌و پارێزگایه‌دا بنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د جه‌ختی كرده‌وه، دروشمی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازییه و داواشی له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، به‌كرداری پشتگیری له به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد، با كێشه سیاسییه‌كانمان به‌لاوه بنێین، بۆ ئه‌وه‌ی وامان لێ نه‌كه‌ن تاوانباره راسته‌قینه‌كانمان له‌بیر بچێته‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی دارایی‌ش وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختی كرده‌وه، له‌ساڵی 2014ـه‌وه حكومه‌تی به‌غدا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به بڕینی مووچه و بودجه سزا ده‌دات و گوتیشی: پێویسته هه‌موو لایه‌ك ده‌نگی خۆی له دژی ئه‌و سته‌مكارییه بخاته پاڵ یه‌ك، كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موومان قوربانین و پێكه‌وه‌ش به‌شدارین له ده‌ستكه‌وته‌كان و ناشبێت هه‌نگاوه‌كان به بچووك سه‌یر بكرێن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هی ته‌نیا حزبێك نین و موڵكی سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كوردستانه.
H.B