محه‌مه‌د ئیحسان: عێراق له جێبه‌جێكردنی "دادپه‌روه‌ری راگوزه‌ر" شكستیهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، محه‌ممه‌د ئیحسان رایگه‌یاند، پێویسته هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك دێته پێشه‌وه، كورد مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی به مه‌رج بگرێت بۆ پشتیوانیكردنی و روونیشیكرده‌وه، به‌غدا نیازی نییه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات و قه‌ره‌بووی كورد ناكاته‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه ئابوورییه‌كانی كوردستان24، له وه‌ڵامی بێژه‌ری ئابووری "ئه‌ژین قادر"، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی پرسی مادده‌ی 140 و ناوچه دابڕاوه‌كان، گوتی: له 2006ه‌وه هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ قه‌ره‌بوو، ملیارێك و 750 ملیۆن دۆلار له شنگاله‌وه خه‌رج كرا. به‌ڵام دواتر ئه‌وپرۆسه‌یه راگیرا.
گوتیشی: به‌غدا ده‌یویست ئه‌و پرۆسه‌یه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكرێت و پاره‌یان بۆ باشووریش ته‌رخان كرد. دواتر ئه‌ویش په‌كی كه‌وت و نه‌كرا.
روونیشیكرده‌وه، له قۆناغی دادگه‌ری راگوزه‌ردا، پێویسته خه‌ڵك هه‌ست بكات، مافی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵام له عێراق دوای دیكتاتۆری ئه‌وه نه‌كرا و عێراق شكستیهێنا و گه‌نده‌ڵی هاته ئاراوه و بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تیش نه‌بوو ئه‌و پرسه بسه‌پێنێت، ته‌نیا له ده‌ستووردا هاتووه و ده‌ستووریش جێبه‌جێ ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی گوندی به‌شیر له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن. شیعه له عێراق هه‌مووی سته‌ملێكراو نه‌بوو. ئه‌سڵه‌ن جینۆساید به‌رامبه‌ر به شیعه و ناوچه‌ی زۆنگاوه‌كان نه‌كراوه، تا ئه‌وان وه‌ك كورد داوای قه‌ره‌بوو بكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌دا، به هۆی ئه‌وه‌ی كوه‌یت ده‌وڵه‌ته، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ره‌بوو له‌سه‌ر عێراق سه‌پێندراوه. به‌ڵام كورد ده‌وڵه‌تی نییه و وه‌ك ململانێیه‌كی ناوخۆیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و تا فشارێكی راسته‌قینه نه‌بێت، عێراق پابه‌ند نابێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه. ته‌نانه‌ت ئێستا عێراق مووچه‌ی خه‌ڵكیشی بڕیوه.
محه‌ممه‌د ئیحسان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، زیره‌كی ئه‌وان له‌وه‌دایه، داخوازی كوردیان له سه‌ر مادده‌ی 140 و ده‌ستوور و پێشمه‌رگه هێناوه سه‌ر پرسی مووچه و نه‌وت و نه‌وتیش ئاماده‌ین بیانده‌ینێ، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن: ده‌بێت به مه‌رجی ئێمه بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، محه‌ممه‌د ئیحسان داوایكرد، چیدیكه بێ مه‌رجی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور كورد پشتیوانی له هیچ سه‌رۆك وه‌زیرانێكی عێراق نه‌كات و موجامه‌له‌ی هیچ سه‌رۆك وه‌زیرانێك نه‌كات.