تەندروستی عێراق: ھەركەسێك ماسك نەبه‌ستێ سزا دەدرێت

هەڵمەتێکی فراوان بۆ سەپاندنی سزای پێبژاردن دەستپێدەکات
دوو ھاووڵاتی دانیشتووی بەغدا - فۆتۆ: aa
دوو ھاووڵاتی دانیشتووی بەغدا - فۆتۆ: aa

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق جەخت لەسەر سزای پێبژاردنی ئەو کەسانە دەکاتەوە، کە پابەندی بەکارهێنانی دەمامک نابن.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەڵمەتێکی فراوان بۆ سەپاندنی سزای پێبژاردنی ئەو کەس و فرۆشگایانە دەست پێدەکات، کە پابەندی بەکارهێنانی دەمامک و رێکارەکانی خۆپارێزی نابن.

پێشتر حەسەن نازم، گوتەبێژ بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گوتبووی، لە 22ی ئەم مانگەوە بازاڕ، چێشتخانە و کافتریاکان، بەمەرجی تەندروستی دەکرێنەوە و شەوانەش قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتژمێر 9ی شەو بۆ 5ی بەیانی دەبێت، لە رۆژانی هەیینی و شەممەش قەدەغەی هاتووچۆی تەواو دەبێت.