تاران و مۆسكۆ هه‌وڵیان داوه ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا بكه‌ن

K24 - واشنتن، ئه‌مه‌ریكا:
ئۆفیسی به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له راپۆرتێكی (15) لاپه‌ڕه‌ییدا ئاشكرای كرد، رووسیا و ئێران هه‌وڵیان داوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست كار بكه‌نه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی (2020)ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ئێران هه‌وڵی داوه به شێوه‌ی نهێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتیوانی له "دۆناڵد تره‌مپ" دابنێت.
وه‌زاره‌ته‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و دادی ئه‌مه‌ریكا به‌یه‌كه‌وه له راپۆرتێكدا ئه‌م زانیارییانه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، هاوكات ئاشكرایان كردووه ئێران و رووسیا له هه‌وڵه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته له‌م باره‌وه و له راپۆرته هاوبەشه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "رووسیا و ئێران لە هەڵمەتێکی فراواندا کەرتە سەرەکییەکانی بونیادی هەڵبژاردنەکانیان کردووه‌تە ئامانج، ئه‌وان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاسایشی کۆمەڵێک تۆڕ داناوه، كه ئه‌ركیان سەرپەرشتی چه‌ند به‌شێكی هەڵبژاردنەکان بووه، بەڵام لە بواری داراییه‌وه لەسەر راستی دەنگی دەنگدەران و توانای دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان و بڵاوکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا، هیچ چه‌شنه كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه."
سیناتۆر مارک وارنەر، سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیران، له‌م باره‌وه رایگه‌یاند، "راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر هەوڵی بێ كۆتایی دوژمنان بۆ کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانمان، بە تایبەتی رووسیا زۆری هه‌وڵداوه كار بكاته سه‌ر ئاكامی هەڵبژاردنەکان، نەک تەنیا لە ساڵی (2020)دا، بەڵکو وەکو هەموومان لە بیرمانە لە ساڵی (2016)شدا، به هه‌مان شێوه. هه‌نووكه بە لەبەرچاوگرتنی دابەشبوونی حیزبەکانی ئه‌مه‌ریكا، هەلێکی باش بۆ نه‌یاره‌كانمان رەخساوە بۆ ئه‌وه‌ی لە داهاتوودا پتر گەشە بکەن."
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ئێرانی و رووسی و چینییەکانی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا، كه گرێ‌دراو به حکومەتەکانی وڵاتانی خۆیانن، لە رووی داراییه‌وه کاریان کردووه‌تە سەر ئاسایشی ئەو تۆڕانەی کە پەیوەندییان بە رێکخراوە سیاسییەکانی ئه‌مه‌ریكا، پاڵێوراوه‌كان و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانەوە بووه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا باسی له‌وه‌ش كراوه، وڵاتی چین هیچ هه‌وڵێكی ده‌ستێوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌داوه، به‌ڵام وڵاتانی وه‌كو كوبا، ڤێنزوێلا و رێكخراوی حیزبوڵڵای لوبنان له ئاستێكی كه‌متر له رووسیا و ئێران، هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان داوه.
ئیداره‌ی بایدن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، سه‌باره‌ت به‌م پێشێلكارییانه‌ی ئێران و رووسیا، كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته‌دا بسه‌پێنێت.
د.ی