وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

دوای جەژنی نەورۆز دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت
یەكێك لە بانكەكانی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان - كوردستان24
یەكێك لە بانكەكانی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان - كوردستان24

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكان دەكرێت.

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەرواری 2021/3/25 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (3) بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو.

پێشتر وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، لەمەودوا بەپێی داھاتی بەردەست ھەموو 25ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، ئەگەر ھیچ ئاستەنگێك دروست نەبێت.