وه‌زیری به‌رگری رووسیا: له سووریا هه‌ماهه‌نگی له نێوان مۆسكۆ و واشنتن هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی شۆیگو، وه‌زیری به‌رگری رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (17ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، مۆسكۆ و واشنتن پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئاستی كرداری و تاكتیكی ده‌كه‌ن.
سێرگی شۆیگو، له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "تینگری نیوز"ی كازاخستانی گوتی: "نایشارمه‌وه، ئێستا له سووریا له ئاستی كرداری و تاكتیكی، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان پته‌وه، ئه‌مه نهێنییه، به‌ڵام من ئاشكرای ده‌كه‌م، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، رۆژانه چه‌ندین په‌یوه‌ندی له بواری ئیداره‌كردنی بواری ئاسمانی ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئیداره‌ی نوێ له‌گه‌ڵ هاتنی بایدن جێی هیوان، ئێستا روونه ئه‌وان له داواكردن و پێشنیازكردن، كه شیاوی جێبه‌جێكردن نییه، چوونه‌ته سه‌ر بڕوای گفتوگۆی سرووشتی و بنیاتنه‌ر".
شۆیگو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیواخوازین له داهاتوودا، هه‌نگاوی زیاتر بهاوێن، كه نه‌ك ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، به‌ڵكو له وڵاتانی دیكه‌ش په‌ره‌بسێنێت.
وه‌زیری به‌رگری رووسیا روونیكرده‌وه، دانووستان له‌سه‌ر په‌یمانی "ستارت3" گرنگه و مووشه‌كی مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا شیاوی گفتوگۆیه، رووسیا پابه‌ند بووه به په‌یمانه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئه‌وروپی سه‌رپێچی نه‌كات.
سه‌رچاوه: RT
د.ی