پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كەمال مەزهەر

پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە
سەرۆک مەسعود بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی

K24- هەولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال مەزهەر، مێژوونوسی ناوداری کورد، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "دكتۆر كەمال مەزهەر لە تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆیدا خزمەتێكی زۆری نووسینەوەی مێژووی گەلەكەی كرد و كتێب و بەرهەمە زانستییەكانی گەنجینەیەكی گرنگ و بەهادارن و بوونە هۆی دەوڵەمەندتربوونی رەوتی توێژینەوە و زانست و كتێبخانەی كوردی''.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و مێژوونووسی گەلەكەمان دكتۆر كەمال مەزهەرمان پێگەییشت. دكتۆر كەمال مەزهەر لە تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆیدا خزمەتێكی زۆری نووسینەوەی مێژووی گەلەكەی كرد و كتێب و بەرهەمە زانستییەكانی گەنجینەیەكی گرنگ و بەهادارن و بوونە هۆی دەوڵەمەندتربوونی ڕەوتی توێژینەوە و زانست و كتێبخانەی كوردی. لە دەستدانی مرۆڤێكی زانای وەك دكتۆر كەمال مەزهەر بۆ گەلەکەمان خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەموو هەڤاڵانی و، ناوەندە زانستی و ڕووناكبیری و سەرجەم ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر كەمال مەزهەر بە ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
١٦ـی ئاداری ٢٠٢١