شاندی حكومەتی ھەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

گفتوگۆ لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكەن
شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا - ئەرشیف
شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو، شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران گەیشتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆببنەوە.

 پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی حكومەتی ھەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە و رازیكردنیان بە دەنگدان لەسەر پشكی كورستان وەك ئەوەی حكومەت ناردوویەتیە پەرلەمان دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات.