توێژینه‌وه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری "كه‌چه‌ڵی"ی پیاوان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵوه‌رینی قژ بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام كه‌می ئه‌نزیمی "ئه‌لفا 5"، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان، كه خه‌ڵكێكی زۆری له جیهان هه‌راسان كردووه.
ئه‌و ئه‌نزیمه له‌گه‌ڵ هۆرمۆنی "DHT" هۆكارن بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژ له پیاوان، كه به "كه‌چه‌ڵی" پیاوان ناسراوه، رێگریكردنیشی لای خه‌ڵك ئه‌سته‌مه، به‌ڵام پێده‌چێت رۆنی تۆوی كوله‌كه "كودی" ئه‌م كاره بكات.
ده‌ركه‌وتووه، رۆنی تۆوی كوله‌كه چاره‌سه‌ری كه‌می ئه‌نزیمی "ئه‌لفا 5" ده‌كات، له توێژینه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌ری دژه ئه‌ندرۆجینی له‌سه‌ر مشك هه‌بووه.
به‌پێی توێژنه‌وه‌یه‌كه، كه له گۆڤاری "هینداوی" بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤیش هه‌بووه، توێژه‌ران چاره‌سه‌ره‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ندێك نه‌خۆش له پیاوان تاقیكردووه‌ته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند تووشی "كه‌چه‌ڵی"ی بۆماوه‌یی بوو‌ن، له‌گه‌ڵ (76) تووشبووی نه‌خۆشی "ده‌رده رێوی"، رۆژانه (400) ملیگرام له رۆنی تۆوی كوله‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی (24) هه‌فته وه‌رگرتووه.
به پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ییه‌كان دوای (24) هه‌فته ده‌ستكه‌وتووه، به‌كارهێنانی رۆنی تۆوی كوله‌كه، به‌ره به‌ره قژ گه‌شه ده‌كاته‌وه و نه‌خۆشانی ژێر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌ستیان پێكردووه و سه‌رنجی زیادی قژیان داوه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌رخستووه، وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به رۆنی تۆوی كوله‌كه بۆ پیاوان، به رێژه‌ی (40%) قژیان زیادی كردووه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، چاره‌سه‌ره‌كه هیچ زیانێكی لاوه‌كیشی نه‌بووه.
سه‌رچاوه: ئێكسپرێس
د.ی