تەقینەوەیەک لە قامیشلۆ روویدا

خاڵێکی پشکنینی سەر بە رژێمی سووریای لە گەڕەکی ئەلتەی لە شارەکە کردە ئامانج

K24-ھەولێر

تەقینەوەیەک ئەمڕۆ سێشەممە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریای لە گەڕەکی ئەلتەی لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و تا ئێستا زانیاریی بەردەست نییە لەبارەی زیانەکان.

پەیامنێرمان لە قامیشلۆ پێی راگەیاندین: "بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان تەقینەوەکە بە بۆمبێک ئەنجامدرا و خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریای لە گەڕەکی ئەلتەی لە شاری قامیشلۆ کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە لە کاتی تەقینەوەکەدا بە ناوچەکدا تێپەڕیوە".

ئەمە لە کاتێکدایە هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا هێشتا پێگەیەکیان لە شاری قامیشلۆ ماوە، کە ناوی مورەبەعی ئەمنی لێنراوە و ناوبەناو شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو هێزانە و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) روودەدات.

ئا: ئا ، ف