پیاوێك له دایكه (95) ساڵییه‌كه‌ی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه دراوسێیه‌كه‌یان تۆماری كردووه، ده‌ركه‌وتووه، پیاوێك به توندی له دایكی ده‌دات، له‌كاتێكدا دایكی ته‌مه‌نی (95) ساڵه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پیاوێك به توندی له دایكی ده‌دات، به‌ڵام پۆلیس به دره‌نگه‌وه ده‌ستگیریان كرد.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ژنێكی پیر به ناوی "لۆرینزا ریس" له‌سه‌ر كورسی له ماڵه‌كه‌ی له مه‌كسیك دانیشتووه، كوڕه‌كه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه چاكه‌ته‌كه‌ی داده‌كه‌نێت و به توندی پێیدا ده‌كێشێت، به زللـه له ده‌موچاوی ده‌دات، دواتریش له قاچه‌كانی ده‌دات.
پیاوه‌كه دوای چه‌ند چریه‌ك له ته‌نیشت دایكی داده‌نیشێت، به توڕه‌ییه‌وه ده‌ستی راده‌وه‌شێنێت، دووباره لێی ده‌دات و جێیده‌هێڵێت.
دایكه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی هه‌ڵبسێته‌وه، جارێكی دیكه كوڕه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له دایكی ده‌داته‌وه.
پێده‌چێت گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كیانه‌وه گیرابێت، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پۆلیس دێن كوڕه‌كه‌ی بگرن، به‌ڵام كوڕه‌كه له‌و ناوچه‌یه راده‌كات، به‌ڵام به دره‌نگه‌وه پۆلیسی "نیو مه‌كسیكۆ" ده‌ستگیری ده‌كات و دادگاش لێكۆڵێنه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات.
سه‌رچاوه: مزمز
د.ی