لە سۆران نزیكەی 5 ھەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمار كران

پرۆسەكە تا 25ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سۆران ئاشكرای كرد، تائێستا نزیكەی 5 ھەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لای ئەوان تۆمار كراون و تا 25ی ئەم مانگەش پرۆسەی تۆماركردنی زانیاری لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بەردەوام دەبێت.

موحسین تەحسین، وتەبێژی ھاتووچۆی سۆران بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم رایگەیاندووە، سەرژمێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت كە ساڵیانەیان نییە لە فۆڕمێكدا زانیاری لەبارەی ئۆتۆمبێل و خاوەنەكانیان تۆمار دەكرێت".

گوتیشی: "تائێستا نزیكەی 5 ھەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە دەڤەری سۆران تۆمار كراون، پڕۆسەكەش تا 25/3/2021 بەردەوام دەبێت".

وتەبێژی ھاتووچۆی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا: "تا دوای پرۆسەكە تا ئێستا ئامانجی تۆماركردنی زانیاری لەبارەی ئوتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ئاشكرا نەكراوە".

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 1ی ساڵی 2021 رایگەیاندبوو، لە 7/3/2021 پرۆسەی تۆماركردنی زانیاری لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەستپێدەكات و تا 25ی ئازار بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش داواش لە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان كراوە، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ بكەن.

ھ.م